تۆماس موله‌ری هێرشبه‌ری یانه‌ی بایرن میونشن، دوای شكستی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌یه‌كی پله دوو له جامی ئه‌ڵمانیا و چوونه‌ده‌ره‌وه‌یان له ركابه‌رییه‌كان، له‌گه‌ڵ په‌یامنێرێك به‌گژیه‌كدا ده‌چن.
بایرن شه‌وی رابردوو له قۆناغی دووه‌می جامی ئه‌ڵمانیا به‌رامبه‌ر یانه‌ی هۆڵشتن كیڵ، كه یانه‌یه‌كی پله دووه، به 5-6 گۆڵ به لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان دۆڕا و ماڵئاوایی له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه كرد، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له كاتی ئاسایی و زیادكراوی یارییه‌كه‌دا به 2-2 گۆڵ یه‌كسان بوون.
شكسته‌كه‌ی بایرن سوپرایزێكی گه‌وره و چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو، بۆیه كاریگه‌ریی به‌سه‌ر یاریزانانی یانه‌كه‌وه هه‌بوو.
تۆماس موله‌ر له دوای یارییه‌كه بۆ كه‌ناڵی ARDی ئه‌ڵمانی قسه‌ی كرد و پرسیاری ده‌باره‌ی میزاجی یاریزانانی یانه‌كه‌ی لێكرا، ئه‌ویش به په‌له و به تووندی وه‌ڵامی په‌یامنێره‌كه‌ی دایه‌وه و گوتی "تۆ ئێسته پێده‌كه‌نیت؟"
په‌یامنێره‌كه ره‌تی كرده‌وه كه پێكه‌نینی كردبێت، به‌ڵام موله‌ر گوتی: بێگومان تۆ پێده‌كه‌نیت، پێت وایه چییه، بێگومان ئێمه هه‌ست به خه‌مباری ده‌كه‌ین و هه‌ر ئه‌وه‌ش چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، بارودۆخی تیپه‌كه‌مان باش نییه".
هه‌روه‌ها گوتی: "له كۆتاییدا ئێمه به‌رامبه‌ر یانه‌ی كیڵ دۆڕاین، كه هه‌رچی توانای هه‌بوو له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا پێشكه‌شی كرد".
له ڤیدیۆیه‌كه‌دا و له به‌شی كۆتایی قسه‌كاندا، كه به ئه‌ڵمانییه، ده‌رده‌كه‌وێت كه موله‌ر به په‌یامنێره‌كه ده‌ڵێت، تۆ ئێسته پێده‌كه‌نیت؟