ئه‌مڕۆ یارییه‌كانی گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی نایابی كوردستان كۆمه‌ڵێك یاریی به‌هێز دێنه ئه‌نجامدان و له بههێزترینیاندا، هه‌ردوو یانه‌ی زاخۆ و دهۆك له دێربیی دهۆكدا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
سه‌عات 14:00 سه‌رجه‌م یارییه‌كان ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه‌شی یارییه‌كان به پێچه‌وانه‌ی كه‌شوهه‌وا، گه‌رموگوڕن بن.
له یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی زاخۆ، هه‌ردوو یانه‌ی زاخۆ و دهۆك له یاریی دێربیی شاری دهۆك به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
یارییه‌كه له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌مه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌هێز بێت، زاخۆ له پله‌ی چواره‌مه و 8 خاڵی هه‌یه، دهۆكیش به 7 خاڵ له پله‌ی پێنجه‌مه.
له یارییه‌كی تردا یانه‌ی برایه‌تی له یاریگه‌ی خۆیدا له هه‌ولێر، رووبه‌ڕووی یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ده‌بێته‌وه.
چه‌مچه‌ماڵ تا ئێسته له خوله‌كه‌دا نه‌دۆڕاوه و هه‌فته‌ی رابردووش پشوو بوون، بۆیه ئه‌مڕۆ باشتر بۆ یارییه‌كه ئاماده‌ن، به‌ڵام ئه‌ركیشیان ئاسان نییه، چونكه هێڵی پێشه‌وه‌ی یانه‌ی برایه‌تی به‌هێزه و تا ئێسته 13 گۆڵیان تۆمار كردووه.
هه‌روه‌ها له یارییه‌كی تری به‌هێزدا، ئه‌مڕۆ له سلێمانی، هه‌ردوو یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و نه‌ورۆز رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی تا ئێسته له‌م وه‌رزه‌دا باش ده‌ركه‌وتووه و ئه‌مڕۆش له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا یاریی ده‌كات، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی نه‌ورۆز، كه سه‌ره‌تای خوله‌كه زۆر خراپ بوو، راهێنه‌ره‌كه‌شی ده‌ستی له كار كێشایه‌وه، ئێسته له‌گه‌ڵ راهێنه‌ر كامه‌ران عه‌لیدا ده‌یه‌وێت ئه‌نجامه‌كان باش بكات و بردنه‌وه‌ی دووه‌م له‌م وه‌رزه تۆمار بكات.
له دوایاریی ئه‌مڕۆشدا یانه‌ی هه‌ڵۆ، له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا میوانداریی یانه‌ی شێروانه ده‌كات.
هه‌ڵۆ یاریی رابردووش دۆڕاوه و ئه‌مڕۆ هه‌وڵ ده‌دات قه‌ره‌بووی بكاته‌وه و یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی تۆمار بكات، به‌ڵام ئه‌مه‌ش پێده‌چێت ئاسان نه‌بێ، به‌و پێیه‌ی شێروانه تیپێكی به‌هێزه و له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیشیدا ئه‌نجامی باش تۆمار ده‌كات.
جێی ئاماژه‌یه یارییه‌كانی تری گه‌ڕه‌كه سبه‌ی هه‌ینی به‌ڕێوه‌ده‌چن