ویستم ریشم بهێڵمه‌وه، به‌ڵام فه‌رمانده‌كه‌م پێی گوتم: "خۆ ئێره سوپای مسوڵمانان نییه".
ئه‌وه قسه‌ی یه‌ك له سه‌ربازانی سوپای ئیسرائیله كه بۆ به‌رزترین دامه‌زراوه‌ی یاسایی وڵاته‌كه‌ی نووسیوه، داوای كردووه پاڵپشتی یاساییان بكات بۆ هێشتنه‌وه‌ی ریش له‌ناو سوپادا.
ئەوە دووەم جارە ئەو کێشەیە دەچێتە دادگای باڵای ئیسڕائیل
شه‌ڕی هێشتنه‌وه‌ی ریش له‌ناو سوپای ئیسرائیل ئه‌وه‌نده گه‌رم بووه كه سه‌ربازان هیچ ده‌ره‌تانێكیان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه، جگه له‌وه‌ی سكاڵا لای "دادگای باڵای ئیسرائیل" تۆمار بكه‌ن.
سكاڵاكه له‌لایه‌ن 17 ئه‌ندامی سوپای
ئیسرائیل تۆمار كراوه كه خۆیان به نوێنه‌ری سه‌دان سه‌ربازی سوپا ناو بردووه، سه‌ره‌تا سه‌ربازێكی هێزی ئاسمانی كه چه‌تربازه و دواتر 16 سه‌ربازی تر له هێزه‌كانی تر و له‌ناویاندا پله‌دارێكیش ئه‌و سكاڵانامه‌یان واژوو كردووه.
ئه‌و سه‌ربازانه‌ی داوای رێپێدانیان كردووه بۆ هێشتنه‌وه‌ی ریش، له نامه‌كه‌دا بۆ دادگای باڵا نووسیویانه، سه‌رۆكی گشتیی سوپا رێپێدان بۆ هێشتنه‌وه‌ی ریشی له‌ناو سوپا به میزاج قه‌ده‌غه كردووه.
ئێسته دادوه‌رانی ئیسرائیل كه زیاتر به كه‌سانێك ناسراون بیروباوه‌ڕی چه‌پیان هه‌یه، ده‌بێ بڕیار له‌سه‌ر بڕیاری فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان بده‌ن، فه‌رمانێك كه سوپا ناچاره جێبه‌جێی بكات، به‌ڵام دواتر چی روو ده‌دات؟ هیچ شتێك روون نییه.
له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا ئه‌وه دووه‌م جاره "دۆسیه‌ی ریش هێشتنه‌وه له‌ناو سوپا" ده‌چێته دادگای باڵای ئیسرائیل. ساڵی 2016 ئه‌وكات كه گادی ئایزنكوت سه‌رۆكی گشتی سوپا بوو، دادگای باڵا فه‌رمانی گادی له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی ریش له‌ناو سوپا سڕ كرد، سوپا ناچار بوو هه‌ندێك گۆڕانكاری له یاساكانیدا بكات، جه‌نه‌ڕاڵ ئایزنكوت ئه‌وكات ره‌خنه‌ی له بڕیاری دادگا گرت و گوتی، به‌هۆی ئه‌و بڕیاره رێ به هه‌زاران سه‌رباز دراوه ریشیان بهێڵنه‌وه.
تا چوار ساڵی تر ئاسەواری ریش لەناو سوپای ئیسڕائیل نامێنێ
سوپای ئیسرائیل زۆر كێشه‌ی بۆ ئه‌و كه‌سانه دروست نه‌ده‌كرد كه به‌هۆی باوه‌ڕه ئاینییه‌كانیانه‌وه ریشیان هێشتبووه‌وه و تا ئاستێك رێپێدانی بۆ ده‌رده‌كردن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ته‌شه‌نه‌كردنی ئاین له‌ناو ئیسرائیل، ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ش له‌ناو سوپای ئیسرائیل رووی له هه‌ڵكشان كردووه كه ریشیان ده‌هێڵنه‌وه.
تا ئه‌و كاته‌ی باس له رێپێدان به ئاینداره‌كان ده‌كرا، كاره‌كه قورس نه‌بوو، به‌ڵام ئێسته ریش هێشتنه‌وه بووه به مۆد و سه‌ربازێكی زۆر ده‌یانه‌وێ رێپێدانیان بۆ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ریش بهێڵنه‌وه.
جه‌نه‌ڕاڵ كوخاوی له‌و دۆخه تووڕه‌یه و ساڵی 2019 بڕیاری دا چیتر رێپێدان بۆ هێشتنه‌وه‌ی ریشی سه‌ربازه‌كان نوێ نه‌كرێته‌وه، كۆمه‌ڵێك سه‌رباز به‌هۆی ئه‌وه‌ی فه‌رمانه‌كه‌یان پێشێل كردبوو، له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌كانیانه‌وه سزا دران.
بەهۆی ریشی سەربازەکانەوە سوپای ئیسڕائیل لە هێزێکی میلیشیایی دەچێت
سزاكان به‌رۆكی ئه‌و سه‌ربازانه‌شی گرته‌وه كه به‌هۆی باوه‌ڕه ئاینییه‌كانیان ریشیان هێشتبووه‌وه، سوپا رای گه‌یاند، دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆمان ده‌ركه‌وت كه ئه‌و سه‌ربازانه له‌ژێر سێبه‌ری ئاینه‌وه هه‌وڵیان داوه رێپێدانیان بۆ بكرێت، ئه‌گه‌رنا ته‌نیا بۆ پێڕه‌وكردنی مۆد و وه‌ك حه‌زی تاكه‌كه‌سی ریشیان هێشتووه‌ته‌وه.
پله‌دارێكی سوپای ئیسرائیلیش به‌ناوی بیر پینكۆ له‌ناو ریزی ئه‌و 17 كه‌سه‌یه كه واژوویان بۆ سكاڵاكه كردووه، پینكۆ فه‌رمانی سه‌رۆكی گشتی سوپا به میزاجی و نایاسایی وه‌سف ده‌كات.
سه‌ربازێكی تر به‌ناوی گیلعاد كه ریشێكی قژۆكه‌ی تا سه‌ر ناوكی هێشتووه‌ته‌وه، به ماڵپه‌ڕی وای نێتی ئیسرائیلی راگه‌یاندووه، بۆ ئه‌وه سكاڵامان برده لای دادگای باڵا تا چیتر سه‌ربازانی ئیسرائیلی بۆ هێشتنه‌وه‌ی ریشیان ناچار نه‌بن لای فه‌رمانده‌كانیان درۆ بكه‌ن.
ریشخوازه‌كان له‌ناو نامه‌كه‌یاندا ئه‌وه‌نده خۆیان كزۆڵ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن دڵی دادوه‌ره‌كان نه‌رم بكه‌ن و به‌زه‌ییان پێیاندا بێته‌وه، سه‌ربازێكیش ده‌ڵێ، پلانه‌كه به‌و شێوه‌یه داڕێژراوه، تا چوار ساڵی تر هیچ شوێنه‌وارێكی ریش هێشتنه‌وه له‌ناو سوپای ئیسرائیل‌دا نه‌مێنێت.
ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی وای نێت نووسیویه‌تی، ئه‌گه‌ر دادگای باڵا بڕیارێك له‌سه‌ر ئه‌و دیارده دزێوه نه‌دات، كێشه دروست ده‌بێت و ئێسته سوپای ئیسرائیل به‌هۆی رووخساری سه‌ربازه‌كانییه‌وه زیاتر له گرووپێكی میلیشیایی ده‌چێت تا سوپای وڵاتێك.