ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 14ی كانوونی دووه‌م، چوار یاری له گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی یانه نایابه‌كانی كوردستاندا به‌ڕێوه‌چوون، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه سێ یانه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیاندا بردنه‌وه‌یان تۆمار كرد.
یانه‌ی برایه‌تی له یاریگه‌ی خۆیدا له هه‌ولێر، به ئه‌نجامی 3-2 گۆڵ له یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵی برده‌وه و یه‌كه‌م شكستی دووچاری تیپه‌كه‌ی گه‌رمیان كرد.
برایه‌تی سه‌ره‌تا به سێ گۆڵ پێشكه‌وت، به‌ڵام دواتر یاریزانانی چه‌مچه‌ماڵ دوو گۆڵیان تۆمار كرد، به‌ڵام بردنه‌وه و سێ خاڵ بۆ تیپه‌كه‌ی هه‌ولێر بوو.
گۆڵه‌كانی برایه‌تی شێرزاد حوسێن 2 گۆڵ و ژیار گۆڤه‌ند تۆماریان كرد، عومه‌ر محه‌مه‌د و بینه‌ر جه‌لال گۆڵه‌كانی چه‌مچه‌ماڵیان تۆمار كرد.
له شاری سلێمانی یانه‌ی نه‌ورۆ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی و له نێو یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی، توانی به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ له یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بباته‌وه.
ئاسۆ رۆسته‌م هه‌ردوو گۆڵی نه‌ورۆزی تۆمار كرد و گۆڵه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ش ئیبراهیم عابد به په‌ناڵتی تۆماری كرد.
له لایه‌كی تر یاریی دێربیی دهۆك له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی دهۆك و زاخۆ له یاریگه‌ی دهۆكدا كرا، به‌ڵام یانه‌ی زاخۆ توانی به گۆڵێك یارییه‌كه بباته‌وه و سێ خاڵ به‌ده‌ست بهێنێت.
تاكه گۆڵی یارییه‌كه بۆ زاخۆ یاریزان سه‌عد غانم تۆماری كرد.
له دوایارییشدا، كه له بلێ له ده‌ڤه‌ری مێرگه‌سوور به‌ڕێوه‌چوو، یانه‌ی هه‌ڵۆ له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا به ئه‌نجامی 1-2 گۆڵ به یانه‌ی شێروانه دۆڕا.
ئه‌ركان ره‌حیم و به‌مۆ غه‌ریب گۆڵه‌كانی شێروانه‌یان تۆمار كرد، گۆڵی یانه‌ی هه‌ڵۆش دڵدار جوبرائیل تۆماری كرد.
سبه‌ی هه‌ینی یارییه‌كانی گه‌ڕی شه‌شه‌م درێژه‌ی ده‌بێت و یارییه‌كان به‌م شێوه‌یه ده‌بن:
سیروانی نوێ- سۆران
ده‌ربه‌ندیخان – ئارارات
هندرێن – پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر.