وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆپی ئه‌و به‌ڵێننامه‌ی بڵاو كرده‌وه كه پێویسته كه‌سوكاری قوتابیان پڕی بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رازی بن كه قوتابییه‌كانیان له‌ناو پۆل بخوێنێ یان به ئۆنلاین.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 14ی كانوونی دووه‌م، به‌گوێره‌ی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تیایدا هاتووه، قوتابیانی پۆلی 12ی ئاماده‌ی له 16ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌چنه‌وه هۆڵه‌كانی خوێندن، به‌ڵام قوتابیانی تر له یه‌كی بنه‌ڕه‌تی تا 11ی ئاماده‌ی ئه‌و بژارده‌یه ده‌خرێته به‌رده‌میان كه ئاماده‌ن بچنه‌وه پۆله‌كان یان به ئه‌لكترۆنی بخوێنن به‌مه‌رجێك تاقیكردنه‌وه له‌ناو پۆله‌كان بێت.
ناوه‌نده‌كانی خوێندن پابه‌ند ده‌بن ته‌نیا به سێ ڕۆژ پشووی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سێ ڕۆژ پشووی جه‌ژنی ره‌مه‌زان
هه‌روه‌ها له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه، هه‌ژماركردنی نمره‌ی ئه‌و قوتابیانه‌ی كه له‌ناو پۆل ناخوێنن به‌شێوه‌ی 20% و 80% نمره‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی وه‌رز ده‌بێت.
هه‌روه‌ها دووپات كراوه‌ته‌وه كه ناوه‌نده‌كانی خوێندن پابه‌ند ده‌بن ته‌نیا به سێ ڕۆژ پشووی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سێ ڕۆژ پشووی جه‌ژنی ره‌مه‌زان، جگه له رۆژانی هه‌ینی ده‌وام ئاساییه.
"وشه" كۆپی به‌ڵێننامه‌كه‌ی كه‌سوكاری قوتابیان بڵاو ده‌كاته‌وه.