له ماوه‌ی 12 ساڵی ڕابردوو، ساڵانه خه‌ڵاتی ماملێ پێشكه‌شی هونه‌رمه‌ند و موزیكڤانانی كورد ده‌كرێ و بۆ ئه‌مساڵیش دلشاد محه‌مه‌د سه‌عید مامۆستای ڤایۆلین و موزیسیانی كورد بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته ده‌ستنیشان كرا.
ماڵپه‌ڕی مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ری ماملێ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه لێهاتووی و خزمه‌ته‌كانی مامۆستا دڵشاد سه‌عید به موزیكی كوردی و جیهانی شیاوی ئه‌وه‌ن كه خه‌ڵاتی ماملێ‌ی پێ ببه‌خشرێت، ئه‌و داینه‌مۆ و بنیاتنه‌ری گرووپی ئۆركێسترایی و تیپی موزیكی دهۆكه، كه جیا له به‌رهه‌مه‌كانیان بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه ده‌یان هونه‌رمه‌ند كاری تێدا بكه‌ن.
دڵشاد سه‌عید له ساڵی 1958 له دهۆك له دایكبووه و له 1972 له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدا خوێندوویه‌تی، له 1977 دیپلۆمی له بواری موزیك به‌ده‌ستهێناوه، له 1979 تیپی كۆڕال و موزیكی پێكهێناوه و به‌شداری له دوو فێستیڤال له هه‌ولێر و به‌غدا كردووه و پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه.
دواتر ئۆركێسترای سه‌نفۆنیكی دهۆكی دامه‌زراندووه، له 1984 تا 1988 له زانكۆی وێلز له به‌ریتانیا ماسته‌ری له موزیك وه‌رگرتووه، چه‌ندان كاریكی ئۆركێسترای له ناوخۆ و ده‌ره‌ویه كوردستان ساز كردووه، له 2018 دكتۆرای له بواری موزیك له نه‌مسا وه‌رگرتووه.
خه‌ڵاتی ماملێ، كه به‌ناوی گه‌وره سترانبێژ و هونه‌رمه‌ندی كورد محه‌مه‌د ماملێ كراوه، ماوه‌ی 12 ساڵه له‌لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ری ماملێوه پێشكه‌ش به هونه‌رمه‌نده ماندوو و تێكۆشه‌ره‌كان ده‌كرێ كه خزمه‌تی هونه‌ریی كوردیان كردووه و گه‌شه‌یان پێداوه.
له 12 ساڵی ڕابردوو خه‌ڵاته‌كه به هونه‌رمه‌ندان (قاله مه‌ڕه، ئه‌ندێریاس ئیسرائیل خه‌مۆ، عه‌باس كه‌مه‌ندی، عه‌زیز شارووخ، ناسر ره‌زاززی، زۆزان، تیپی مۆسیقای سلێمانی، مه‌زهه‌ری خالیقی، خه‌لیل خه‌مگین، حوسێن سه‌فامه‌نێش، محه‌مه‌د ڕه‌زا دارابی) كراوه.