ئه‌مشه‌و له ده‌ستپێكی یارییه‌كانی گه‌ڕی 18ی خولی پله یه‌كی ئیتالیا "سێریا ئه‌ی" یاریی دێربیی شاری رۆما له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی لازیۆ و رۆما به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یارییه‌كه سه‌عات 22:45 خوله‌ك له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئۆڵمپیكۆ له رۆما ده‌ست پێ ده‌كات و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یارییه‌كی به‌هێز بێت، چونكه دیداره‌كانی نێوان هه‌ردوو یانه، هه‌میشه جێی بایه‌خ و سه‌رنجڕاكێش بووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ركابه‌رییه‌كی مێژوویی له نێوان هه‌ردوو یانه‌دا هه‌یه.
یه‌كه‌مجاریشه دێربیی رۆما به‌بێ جه‌ماوه‌ر به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌مه‌ش به هۆی رێنوێنییه‌كانی خۆپارێزییه له ڤایرۆسی كۆرۆنا.
هاوكات یارییه‌كه بۆ یانه‌ی رۆما تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه، به تایبه‌تی بۆ سه‌رۆكی نوێی یانه‌كه دان فریدكین، كه هاوینی رابردوو یانه‌كه‌ی كڕیوه.
هه‌روه‌ها یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان رۆما و لازیۆ، پێشهاتێكی سه‌یری تێدایه، ئه‌ویش گۆڵپارێزانی هه‌ردوو یانه ئیسپانین، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره له مێژوودا رووده‌دات، كه پێپی رینا گۆڵپارێزی لازیۆیه و پاو لۆپێز گۆڵپارێزی رۆمایه.
له ریزبه‌ندیی خوله‌كه‌دا رۆما بارودۆخی باشه و له پله‌ی سێیه‌مه به 34 خاڵ، به‌ڵام لازیۆ به پێچه‌وانه‌وه‌ی وه‌رزه‌كانی پێشوو، ئێسته له پله‌ی هه‌شته‌مه و 28 خاڵی هه‌یه.