بڕیاره سه‌رله‌به‌یانیی زووی رۆژی چوارشه‌می داهاتوو، دۆناڵد ترمپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به‌رله‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێراوی ئه‌مه‌ریكا جۆ بایدن له 20ی ئه‌م مانگه وه‌ك سه‌رۆك سوێند بخوات، ئه‌و واشنتن به‌جێ بێڵێت.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ شه‌موو 16ی كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كه له كۆتایی پۆستهكهیدایه، بڕیاره سه‌رله‌به‌یانیی زووی چوارشه‌می داهاتوو به‌رله‌وه‌ی جۆ بایدن وه‌ك سه‌رۆك سوێند بخوات، ئه‌و بێ ئه‌وه‌ی پیرۆزبایی لێ بكات، واشنتن به‌جێ دێڵێت.
به‌پێی پێگه‌كه، پێ ده‌چی تره‌مپ نایه‌وێ وه‌ك سه‌رۆكی پێشوو كاتێك واشنتن جێدێڵێت ناوی بهێنرێت، بۆیه به‌ر له چه‌ند سه‌عاتێك له كۆتایی پۆسته‌كه‌ی، ده‌یه‌وێ وه‌ك سه‌رۆك بچێته فلۆریدا و باره‌گاكه‌ی، له‌وێ دا‌نیشێت.
پێگه‌كه زیاتر ده‌نووسێت، له‌گه‌ڵ جێهێشتنی واشنتن، به هه‌لیكۆپته‌رێك له باخچه‌كانی كۆشكی سپی به‌ره‌و پێگه‌ی ئهندرووزی سه‌ربازی "مێریلاند" بۆ مارالاگۆ، دوا گه‌شتی ده‌بێت به فڕٍۆكهی سه‌رۆكایه‌تی.
دوای چه‌ند سه‌عاتێك له جێهێشتنی واشنتن له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه، ئه‌و شاره رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی جۆ بایدن وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌خۆوه ده‌بینێت، به‌وه‌ش ده‌بێته 46مین سه‌رۆك له مێژووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.