بڕیاره ئه‌مڕۆ حزبی دیموكرات - مه‌سیحی ئه‌ڵمانیا، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا سه‌رۆكێكی نوێ بۆ حزبه‌كه‌یان هه‌ڵبژێرێت و سێ كه‌س خۆیان بۆ ئه‌و پۆسته كاندید كردووه.
مێرکل ماوەی 16 ساڵ دەسەڵاتی حزبەکەی لە دەست بوو
ئه‌نجێلا
مێركل ماوه‌ی 16 ساڵ سه‌رۆكی حزبی دیموكرات بوو و مانگی سێپتێمبه‌ری رابردوو پشتیوانی له ئه‌نێ گرێت باڤێر كرد بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و حزبه، به‌ڵام ئه‌و سه‌رۆكه نوێیه به‌هۆی ئاشكرابوونی گه‌نده‌ڵیی سیاسیی، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند.
ئێسته سێ كاندید بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و حزبه ركابه‌ری ده‌كه‌ن و هه‌ر كامیان له ده‌نگدانه‌كه سه‌ربكه‌ون، ئه‌نجێلا مێركل جێگری ده‌بێت و هه‌ریه‌كه له ئارمین لاشێت و نۆربرێت راتگن و فریدریش مێرس بۆ ئه‌و پۆسته ركابه‌ری یه‌كتر ده‌كه‌ن.
فریدریش مێرس ملیۆنێرێكی ئه‌ڵمانییه كه له بواری بازرگانیدا به كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ركه‌وتوو وه‌سف ده‌كرێت، ده‌یه‌وێ وه‌ك فریادڕه‌سێكی حزبی دیموكرات مه‌سیحی په‌ره به حزبه‌كه‌ی بدات.
ئارمین لاشێت سه‌رۆك وه‌زیرانی ویلایه‌تی راین سیتفالی باكوره و ده‌یه‌وێ به هه‌مان ئاراسته‌دا سیاسه‌تی حزبه‌كه‌ی بباته پێشه‌وه كه ئه‌نجێلا مێركل گرتبوویه به‌ر.
نۆربێرت راتگن له ساڵی 2009 بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ وه‌ك وه‌زیری ژینگه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌ستبه‌كار بوو دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی راین نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌نجێلا مێركل بۆ كابینه‌ی داهاتوو له پۆسته‌كه‌ی دووری خسته‌وه.
حزبی دیموكرات مه‌سیحی ئه‌ڵمانیا رای گه‌یاندووه، مه‌رج نییه ئه‌و كه‌سه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی حزب دێته هه‌ڵبژاردن، له‌لایه‌ن حزبه‌وه بكرێت به راوێژكاری باڵای ئه‌ڵمانیا.