لویس رۆبیالێس سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا راستیی سته‌مكردنی ناوبژیوانی له یانه‌ی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئاتلێتیك بیلباو روونكرده‌وه، كه له یاریی پێش كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا به‌یه‌ك گه‌یشتن.
چه‌ندین راپۆرتی رۆژنامه‌وانی ئاماژه‌یان به‌وه كرد، ریال مه‌درید له یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئاتلێتیك بیلباو له جامی سوپه‌ری ئیسپانیا، ده‌بووایه لێدانێكی سزای بۆ هه‌ژمار بكرێت له دواخوله‌كه‌كانی یارییه‌كه‌دا، كاتێك تۆپ به‌ر ده‌ستی ئۆنای نۆنێزی یاریزانی بیلباو كه‌وت.
راپۆرته‌كان باسی ئه‌وه‌یان كرد ناوبژیوانانی سیستمی ڤار له بری ئه‌وه‌ی سه‌یری دیمه‌نی تۆپ به‌رده‌ستكه‌وتنه‌كه‌ی نۆنێز بكه‌ن، زیاتر فۆكه‌سیان خسته‌سه‌ر كه‌وتنی رامۆس له نێو هێڵی سزای بیبلباو له ركابه‌رییه‌كی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ یاریزانێكی بیلباودا.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا بڵاوی كرده‌وه، لویس رۆبیالێس سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا داوای لێبوردنی له یانه‌ی ریال مه‌درید كردووه، كه ئه‌م بابه‌ته مشتومڕی زۆری دروست كردووه، ئه‌مه‌ش به هۆی كه‌ناڵی مۆڤیستاره‌وه، كه نه‌یتوانی دیمه‌نه‌كه به شێوه‌یه‌كی دروست پێشان بدا.
رۆبیالێس له‌م باره‌یه‌وه گوتویه‌تی: "دوای تۆپه هاوبه‌شه‌كه‌ی رامۆس و یاریزانێكی بیلباو، پێویست بوو كه‌ناڵه‌كه دیمه‌نی تۆپ به‌رده‌ستكه‌وتنه‌كه دووباره بكاته‌وه، بۆیه من له‌وه‌ی روویداوه، داوای لێبوردن ده‌كه‌م".
ریال مه‌درید شه‌وی پێنجشه‌می رابردوو له یاریی پێش كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا به 1-2 گۆڵ به یانه‌ی ئاتلێتیك بیلباو دۆڕا و نه‌یتوانی بگاته یاریی كۆتایی.