ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له داگیركردنی زه‌ویی جووتیارانی كورد ڕای گه‌یاند، لیژنه‌كه‌مان له قۆناغی یه‌كه‌می كاره‌كانیدا بڕیاری دا، ته‌واوی ئه‌و داگیركارییانه‌ی بۆ سه‌ر زه‌ویی كشتوكاڵی هه‌یه ڕابگیرێت، ماف بۆ خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی زه‌وییه‌كان بگه‌ڕێته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 16ی كانوونی دووه‌م، محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له لیژنه‌ی كشتوكاڵ، به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، كاره‌كانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له داگیركردنی زه‌ویی كشتوكاڵیی جووتیارانی كورد به‌رده‌وامه، لیژنه‌كه دوو كۆبوونه‌وه‌ی له كه‌ركووك و به‌غدا كردووه، بانگێشتی پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركووك، پیاوماقووڵ و جووتیارانی كورد و عه‌ره‌ب و توركمان كراوه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، جووتیاران سكاڵا و به‌ڵگه‌ی خۆیان له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانیان ڕاده‌ستی لیژنه‌كه كرد، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی زه‌وییان داگیر كراوه، ڕایان گه‌یاند كه ساخته‌كاری له به‌ڵگه‌ی بوونی زه‌وی له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی زه‌وییان داگیر كردووه كراوه، بۆیه لیژنه پێداچوونه‌وه به ته‌واوی به‌ڵگه‌كاندا ده‌كات.
ماف بۆ خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی زه‌وییه‌كان دەگەڕێتەوە
ڕوونی كرده‌وه، له قۆناغی یه‌كه‌م بڕیار درا، ته‌واوی ئه‌و داگیركارییانه‌ی بۆ سه‌ر زه‌ویی كشتوكاڵی هه‌یه ڕابگیرێت، هه‌ركه‌س كه‌مته‌رخه‌می بكات ڕووبه‌ڕووی یاسای ده‌كه‌نه‌وه.
"لیژنه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق پێكهێنراوه، نوێنه‌ری ته‌واوی نه‌ته‌وه‌كانی تێدایه و سكاڵایه‌كی زۆرمان بۆ هاتووه، قۆناغی دووه‌می كاری لیژنه‌كه‌مان ئه‌وه‌یه ته‌واوی به‌ڵگه و سكاڵای جووتیاران ببه‌ینه دادگا و ماف بۆ خاوه‌ن زه‌وییه‌كان بگه‌ڕێنینه‌وه"، محه‌ممه‌د ئه‌مین وای گوت.
زیاتر گوتی: ده‌بێت لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار ئێسته له كه‌ركووك بێته ژێرباری بڕیاره‌كانی لیژنه‌كه و ته‌واوی ئه‌و پێشێلكاری و داگیركارییانه‌ی زه‌وی به‌ته‌واوه‌تی ڕابگیرێت، ماف بۆ خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی زه‌وییه‌كان بگه‌ڕێته‌وه، هه‌ركه‌س كه‌مته‌رخه‌می بكات ڕووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز هه‌ورامی