چاره‌نووسی ته‌نگژه‌ی كۆرۆنا به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات و گه‌شه‌كردنی ئه‌و ڤایرۆسه چی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت؟ ئه‌وانه كۆمه‌ڵێك پرسیارن كه خه‌ڵكی نیگه‌ران كردووه. به‌ڵام گرووپێك له لێكۆڵه‌رانی ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌دان ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ به تێپه‌ڕینی كات مه‌ترسییه‌كانی نامێنێت.
کۆرۆنا وەک ڤایرۆسێکی ناوچەیی لێدێت و لە تەشەنەکردن دەوەستێ
دواكه‌وتنی پێكوته‌ی كۆرۆنا و سه‌رهه‌ڵدانی جۆرێكی تری ئه‌و ڤایرۆسه، نیگه‌رانییه‌كانی بۆ داهاتوو زیاد كردووه و تا ئێسته كه‌س نازانێ ڤایرۆسی سارس كوو 2 "Sars-CoV-2" كه بووه‌ته هۆی تووشبوون به كۆڤید 19 چه‌ند كه‌سی تر له دنیا تووش ده‌كات و ژماره‌ی قوربانیان ده‌گه‌نه چه‌ند كه‌س.
ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی ژماره‌یه‌ك له زانایانی زانكۆی ئه‌تله‌نتا، به‌شێكی زۆر له‌و نیگه‌رانییانه ده‌ڕه‌وێنێته‌وه و داهاتووی قه‌یرانی كۆرۆنا روونتر پێشان ده‌دات له‌وه‌ی زۆر كه‌س گومانیان لێی هه‌یه، به داهاتوویه‌كی تاریك ناوی ده‌به‌ن.
ئاژانسی هه‌واڵی
دویچه‌ڤێله، به پشتبه‌ستن به‌و لێكۆڵینه‌وه نوێیه ده‌ڵێ، ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ به تێپه‌ڕبوونی كات، وه‌ك ڤایرۆسێكی ئاسایی لێ دێته‌وه و ته‌نیا له هه‌ندێك ناوچه ده‌مێنێته‌وه.
پڕۆفیسۆر جینی لاڤین سه‌رۆكی گرووپی لێكۆڵه‌ری زانكۆی ئه‌تله‌نتا، به سوود وه‌رگرتن له نموونه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه دوای ماوه‌یه‌كی تر، ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ده‌بێته ڤایرۆسێكی ئاسایی و مه‌ترسی مردنی تووشبووانی نامێنێت.
ئەو کەسەی جارێک تووشی بێت بۆ هەمیشە لەشی بەرگری دروست دەکات
ئه‌و گرووپه هه‌نگاوێكی تریان ناوه و پێشبینی ده‌كه‌ن له داهاتوودا پێویستییه‌كی ئه‌وتۆ به پێكوته‌ی كۆرۆنا نابێت بۆ به‌رگری له تووشبوونی كۆڤید 19.
له لێكۆڵینه‌وه‌كه بۆ پشكنینه‌كه‌یان سوودیان له چۆنیه‌تی ته‌شه‌نه‌كردن و رێگری له چوار جۆری ڤایرۆس وه‌رگرتووه كه هه‌موویان سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی كۆرۆنان، پێشتر له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه چاره‌سه‌ریان بۆ دۆزراوه‌ته‌وه.
ئه‌و چوار ڤایرۆسه له چه‌ند ناوچه‌ی جیاوازی دنیا سه‌ریان هه‌ڵداوه و زیاتر منداڵانی سێ بۆ پێنج ساڵان تووشی بوون. له‌و نموونانه‌دا هاوشێوه‌ی كۆڤید 19 ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و ته‌مه‌نه‌دا تووشی ده‌بن، دۆخی ته‌ندروستییان ناگاته ئاستی مه‌ترسیدار و له هه‌موواندا رێژه‌ی مردنی ئه‌و ته‌مه‌نه زۆر ده‌گمه‌ن بووه.
لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ری ده‌خات له هه‌ر چوار جۆری ڤایرۆسه‌كه، تووشبوونه‌وه بۆ جاری دووه‌م ، ته‌نیا له بڕگه‌یه‌كی كورتدا روو ده‌دات و ئه‌گه‌ریش كه‌سه‌كه تووش ببێته‌وه، ئه‌و مه‌ترسییه‌ی له‌سه‌ر نابێت كه جاری یه‌كه‌م له‌سه‌ری بووه.
ئەگەر جاری دووەم تووش ببنەوە مەترسییەکی ئەوتۆیان لەسەر دروست ناکات
بۆ نموونه له راپۆرتی ساڵی 2009 باس له‌وه كراوه، تووشبووانی كۆرۆنای 229E ساڵێك دوای چاكبوونه‌وه، ره‌نگه جارێكی تر تووشی ببنه‌وه، چوون ئه‌و سیستمه به‌رگرییه‌ی له‌ش له به‌رانبه‌ریدا دروستی كردووه، دوای ساڵێك لاواز ده‌بێت و توانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌ی نامێنێت.
ئه‌و زانایانه بڕوایان وایه، له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێش، دۆخێكی له‌و شێوه‌یه دێته پێشه‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان بۆ ڤایرۆسه‌كه‌ی ساڵی 2009 پێشانی ده‌دات، ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ جاری دووه‌م تووشی ئه‌و ڤایرۆسه ده‌بنه‌وه، توانا و هێزی ڤایرۆسه‌كه له له‌شیاندا زۆر لاواز ده‌بێت و ته‌ندروستییان ناكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
بۆیه د. جینی لاڤین ده‌ڵێ، له‌شی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ هه‌موو ته‌مه‌نیان به‌رگری به‌رانبه‌ر ئه‌و ڤایرۆسه دروست ده‌كات و ئه‌گه‌ر جارێكی تر تووشی ببنه‌وه، نه‌ك مه‌ترسی یان له‌سه‌ر دروست نابێ، بگره سیستمی به‌رگری له‌شیان به‌هێزتر ده‌كات.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی ئه‌نجاممان داون، بۆمان ده‌ركه‌وتووه ڤایرۆسی كۆرۆنا له داهاتوودا ده‌بێت به ڤایرۆسێكی ناوچه‌یی، ئه‌گه‌ر هه‌یه له داهاتوودا ئه‌و ڤایرۆسه وه‌ك هه‌ڵامه‌تێكی لێ بێت و مه‌ترسییه‌كه‌ی ته‌نانه‌ت له ئه‌نفله‌وه‌نزاش كه‌متر بێت.
تا ئێسته لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی تووشبوون به كۆرۆنا، دوای كوتانی ڤاكسینه‌كه زۆر به ده‌گمه‌ن ئه‌نجام دراوه و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ریتانیاش رای گه‌یاندووه، تووشبووانی كۆرۆنا دوای چاكبوونه‌وه، تا پێنج مانگ له‌شیان له به‌رانبه‌ر كۆرۆنا پارێزراوه و تووشی ئه‌و ڤایرۆسه نابنه‌وه.