كۆمپانیای سامسۆنگ سێ تازه‌ترین مۆبایلی نمایش كرد كه له جۆری ''S، ئێس''ـن و به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنانه‌ی بۆیان كراوه، به باشترین مۆبایل داده‌نرێن له دنیادا.
سوڵتان محه‌مه‌د شاره‌زای بواری مۆبایل و فرۆشی مۆبایل له ڕاپه‌ڕین، به ''وشه''ی ڕاگه‌یاند، کۆمپانیای سامسۆنگ سێ مۆبایلی گالاکسیی ‘S21 PLUS ،S21 و S21 ULTRA'' له 29ی ئه‌م مانگه بازاڕەکانی دنیا و كوردستان.
سەبارەت بە نرخ و تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکانی ''S21 PLUS ،S21 و S21 ULTRA''، سوڵتان چەند زانیارییەکی بە "وشە” دا:
گالاکسییە تازەکان بەگوێرەی هەڵسەنگاندنیان بە باشترین جۆری مۆبایل دادەنرێن لە دنیادا
گالاكسی ئێس 21: نرخی ئه‌م مۆبایله 799 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌بێت، به‌تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌ی وه‌ك شاشه‌یه‌كی 6.20 ئینج و ڕوونی شاشه‌ی 1080 به 2400 پیكسڵ، كه‌مترین هێزی پرۆسێسه‌ر كه بۆی دانرابێ له سناپدراگۆنی 888 ده‌ست پێ ده‌كات، ڕامیشی هه‌شت گێگابایته و میمۆری ناوه‌كیشی تا 256 گێگابایت زیاد ده‌كات، جگه له‌وه‌یش پاترییه‌كی 4000 میلی ئه‌مپێره، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یش سیستمی ئینته‌رنێتی 5Gیشی هه‌یه.
گالاكسی ئێس 21 پڵه‌س: نرخی ئه‌مه‌یان له 999 دۆلاره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، به‌ڵام جیاواز له ئێس 21 شاشه‌ی ئه‌مه‌یان 6.70 ئینجه و ڕوونییه‌كه‌یشی 1440 به 3200 پیكسڵه، ڕامی ئه‌مه‌یشیان هه‌شت گێگابایته، به‌ڵام میمۆری ناوه‌كی تا 512 گێگابایت زیاد ده‌كات و پرۆسێسه‌ره‌كه‌یشی سناپدراگۆنی 970یه، پاترییه‌كه‌یشی 4700 میلی ئه‌مپێره، هاوشێوه‌ی گالاكسییهكهی تر سیستمی ئینته‌رنێتی 5G هه‌یه.
گالاكسی ئێس 21 ئاڵتڕا: له‌ناویاندا به‌هێزترینه و جیاواز له هه‌ردوو به‌رهه‌مه‌كه‌ی تر پێنووسی تایبه‌تی له‌گه‌ڵه و نرخه‌كه‌یشی هه‌زار و 199 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه، تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیشی بریتین له‌مانه: شاشه‌یه‌كی گه‌وره كه 6.80 ئینجه و روونییه‌كه‌یشی 1440 به 3200 پیكسڵه به 120 هێرتز، ڕامی 12 گێگابایته و میمۆری ناوه‌كیشی تا هه‌زار گێگابایت ''یه‌ك تێڕابایت'' زیاد ده‌كات و به‌هێزترین پرۆسێسه‌ری سیستمی ئه‌ندرۆیدی بۆ دانراوه، پاترییه‌كه‌ی 5000 میلی ئه‌مپێره، سیستمی ئینته‌رنێتی 5Gیشی هه‌یه.
سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره كه تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له ساڵی 1938 دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله له دنیادا و رۆژانه به ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه ده‌فرۆشرێن.