رێكخراوی تالیبان فره‌ژنی له‌ناو گرووپه‌كه‌یاندا قه‌ده‌غه كرد و داوای له به‌رپرسانی ئه‌و رێكخراوه میلیشیایه كردووه ئه‌وانه‌ی چه‌ند ژنیان هه‌یه، ده‌بێ ته‌نیا یه‌كیان بهێڵنه‌وه و له‌مه‌ودوا فره‌ژنی قه‌ده‌غه‌یه.
لەمەودوا ئەندامانی ئەو گرووپە رێ‌یان پێ نادرێت ژنی دووەم بهێنن
سه‌رۆكی تالیبان له ئه‌فغانستان فه‌رمانێكی ده‌ركردووه و داوا له‌و گرووپه ده‌كات فره‌ژنی وه‌لا بنێن و ده‌ڵێ، ئه‌و كرداره بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ببینه گاڵته‌جاڕی دوژمنه‌كانمان.
ئاین رێ به پیاوانی مسوڵمان ده‌دات هاوكات چوار ژنیان به‌یه‌كه‌وه هه‌بێت، ئه‌وه‌ش وای كردووه له ئه‌فغانستان و پاكستان و زۆر له وڵاتانی ئیسلامی، پیاوان روو بكه‌نه دیارده‌ی فره‌ژنی و یاساش رێی پێ داون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له گرووپی تالیبان به ئاژانسی هه‌واڵی
بی بی سی راگه‌یاندووه، فره‌ژنی بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی فه‌رمانده‌كانی ئه‌و گرووپه داوای پاره‌ی زۆر له رێكخراوه‌كه‌یان بكه‌ن بۆ ژنهێنان و پێدانی شیربایی كه له ئه‌فغانستان باوه، ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ك شیربایی ده‌درێته خێزانه‌كان، له به‌رانبه‌ریدا رازی ده‌بن كچه‌كه‌یان بده‌ن به شوو.
ئه‌و فه‌رمانه له‌كاتێكدایه كه تالیبان له دۆخێكی هه‌ستیاری سیاسیدایه له ئه‌فغانستان و له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت خه‌ریكی دانوستانه له‌باره‌ی داهاتووی سیاسیی ئه‌و وڵاته.
رێبه‌رایه‌تی تالیبان ده‌یانه‌وێ هه‌ندێك چاكسازی له‌ناو خۆیاندا دروست بكه‌ن، نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن ئه‌ندامه‌كانیان به گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبار بكرێن، بۆیه له ئێسته‌وه ئه‌و رێكارانه ناهێڵن كه به‌هۆیانه‌وه فه‌رمانده‌كانیان تووشی گه‌نده‌ڵی ده‌بن، ده‌یانه‌وێ چیتر بودجه بۆ ئه‌و ئه‌ندامانه خه‌رج نه‌كه‌ن كه زیاتر له یه‌ك ژنیان هێناوه.