هونه‌رمه‌ندی كورد عاره‌ب عوسمان ئێسته كه ته‌مه‌نی هه‌ڵكشاوه، به یه‌كێك له هونه‌رمه‌نده ناوداره‌كان داده‌نرێ. ئه‌و ژیانی پڕه له چیرۆك و به‌سه‌رهاتی جیاواز. له به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌كی له‌لایه‌ن "وشه" باسی ژیانی خۆی ده‌كات و چه‌ند نهێنییه‌كیش ده‌دركێنێ.
ته‌نیا عاره‌ب
عاره‌ب عوسمان كه به ته‌نیا عاره‌ب ناسراوه، ناوی ته‌واوی عاره‌ب عوسمان جه‌رجیسه و له ساڵی 1951 له گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه‌ی شاری ھه‌ولێر له‌دایك بووه و تا پۆلی دووی سه‌ره‌تای خوێندووه.
باوكی عوسمان حه‌یران یه‌كێك بووه له كه‌ڵه حه‌یرانبێژه به‌تواناكانی ده‌شتی قه‌راج و ھه‌ولێر، له ساڵی 1970 ده‌بێت به‌یه‌كێك له فێرخوازه‌كانی ھونه‌رمه‌ندی گه‌وره وریا ئه‌حمه‌د كه له به‌شی كوردی رادیۆی به‌غدا گۆرانیان تۆمار كردووه.
چیرۆكی ناوی "ته‌نیا عاره‌ب" بۆ تۆماركردنی یه‌كه‌م گۆرانی له به‌غدا ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وكاته گوتوویانه گۆرانیبێژ پێویسته نازناوێكی هه‌بێت و چه‌ند ناوێكیان بۆ پێشنیار كردووه، به‌ڵام ئه‌و "ته‌نیا"ی هه‌ڵبژاردووه.
عارب عوسمان له ژێر كاریگه‌ری ڕه‌سووڵ گه‌ردی ده‌بێته هونه‌رمه‌ند و له‌گه‌ڵ ھونه‌رمه‌ندانی سه‌رده‌می خۆی جه‌لال سه‌عید و بورھان خۆشناو و نه‌جمه‌دین ئاواره و نیزام شكور، بره‌وی زیاتریان به‌ھونه‌ره‌كه‌یان داوه. عاره‌ب له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ "وشه" ده‌ڵێت، له سه‌ره‌تا له مه‌ولوودی ماڵانه‌وه ده‌ستی پێ كردووه.
كچی نییه و خه‌می پێ ده‌خوات
عاره‌ب له ساڵی 1975 ژنی هێناوه و پێنج كوڕی هه‌یه و كچی نییه. زۆر جار له مه‌جلیسی هاوڕێكانی خه‌م به نه‌بوونی كچه‌وه ده‌خوات، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی نه‌وه‌ی هه‌یه كه‌متر ئه‌و خه‌مه‌ی هه‌یه.
ده‌ڵێ له‌به‌رئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی زۆر باشه له‌گه‌ڵی و هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌نێوان نییه، هه‌رگیز بیری له هێنانی ژنی دووه‌م نه‌كردووه‌ته‌وه.
عاره‌ب عوسمان ڕێ نادات كوڕه‌كان گۆرانی بڵێنه‌وه و بچنه سه‌ر ڕێچكه‌ی هونه‌ر و له‌باره‌یه‌وه ده‌ڵێ، به ناوبانگبوون خراپه، بۆیه ڕێ ناده‌م منداڵه‌كانم له‌و ده‌رده‌سه‌رییه‌ی هونه‌ر نزیك ببنه‌وه و نابێ كه‌سیان گۆرانی بڵێن. وه‌ك باسی له‌وه كرد كه له كاره‌كه‌ی خانه‌نشین كراوه، به‌ڵام به‌نیاز نییه جارێ خۆی له هونه‌ر خانه‌نشین بكات.
عاره‌ب ئێسته جیا له گۆرانیگوتن، له یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی شاری هه‌ولێر داده‌نیشێت و كاتی عه‌سران و مه‌غریبانیش هه‌ر خۆی بانگ ده‌دات.
ئه‌و پێی وایه كه هه‌ولێر ناوه‌ندی رۆشنبیری و مرۆڤایه‌تی و رێزگرتنه له خه‌ڵك. ده‌ڵێت "هیچ شارێك وه‌ك هه‌ولێر نییه بۆ كردنه‌وه‌ی باوه‌ش بۆ خه‌ڵكی بیانی و خه‌ڵكی بیانی له هه‌ولێر ده‌حه‌سێنه‌وه. به‌ڵام زوو زوویش له سلێمانی بانگێشت ده‌كرێ.
په‌یامه‌كه‌ی بۆ سه‌رۆك بارزانی
وا ناسراوه كه پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ زۆر له به‌رپرسه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خۆشه، شه‌وانه ده‌یانبینێ و هه‌ندێك جاریش گۆرانی‌یان بۆ ده‌ڵێ. وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، خۆشه‌ویستییه‌كی زۆری بۆ سه‌رۆك بارزانی هه‌یه.
عاره‌ب عوسمان باس له‌وه ده‌كات كه هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی هه‌یه و په‌یامی ئه‌وه‌شی بۆ ده‌نێرێ كه به‌رده‌وام بێت له‌وه چاوی له گه‌لی كورد بێت.
هه‌روه‌ها نزیكایه‌تی زۆری له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ره‌سووڵ هه‌یه و ئێسته‌یش پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كوڕه‌كانی خۆشه.
هاوشێوه‌ی زۆر له هاووڵاتییانی كوردستان، عاره‌ب عوسمان داواكارییه‌كی له مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان هه‌یه و ده‌ڵێت، "داوای لێ ده‌كه‌م له‌و شۆڕشه چاكسازییه‌ی ده‌ستی پێ كردووه به‌رده‌وام بێ". خۆی گوته‌نی "به‌سه هه‌تا كه‌نگێ پۆست و ئیش بۆ هه‌ندێك خه‌ڵك بێ".
هه‌روه‌ها چه‌ند به‌سه‌رهاتێكی خۆی له‌گه‌ڵ مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێ، پێشتر ئۆتۆمبێلی مارسیدسم هه‌بووه، كاتێك مه‌سروور بارزانی هاتووه‌ته هه‌ولێر له ڕێی پیرمام بینیویه‌تی و له یه‌كێك له بۆنه‌كان پێی گوتووه كه ئۆتۆمبێلێك له‌سه‌ر پردی به‌ستۆڕه بووه و له‌وه‌ی تۆ ده‌چوو.
هه‌روه‌ها ده‌گێڕێته‌وه كه جارێك له هۆتێل شیراتۆن كاك مه‌سروورم بینی و چووینه لای یه‌كتر، یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانی گوتی كارمان هه‌یه، به‌ڵام كاك مه‌سروور زۆر به‌ساده‌ی گوتی من كارم به عاره‌ب عوسمان هه‌یه و دوو قسه ده‌كه‌ین.
باس له‌وه ده‌كات كه شانازی به دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌وه ده‌كات و جیا له‌وان دۆستایه‌تیشی له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ره‌سووڵ هه‌یه.
نانی جۆ و تێكسته‌كه‌ی دایكی
عاره‌ب زۆرینه‌ی وڵاتانی دنیای دیوه، به‌ڵام ئاره‌زوو ده‌كات كه سه‌ردانی ئێران بكات و وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، زوو زوو سه‌ردانی ئێران ده‌كات و دۆست و براده‌ری له‌وێ زۆره، زمانه‌كانی توركی و عه‌ره‌بی ده‌زانێت، له هه‌موو گه‌شته‌كانیشیدا نانی جۆ له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات و به‌رده‌وام له گیرفانیه‌تی.
تێكستی یه‌كێك له‌و گۆرانییانه‌ی بۆ شه‌هیدانی یه‌كی شوبات گوتوویه‌تی، له‌لایه‌ن دایكیه‌وه نووسراوه كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، له یه‌كێك له ڕێوره‌سمه‌كاندا سه‌رجه‌م به‌رپرسه ئاماده‌بووه‌كان گریان.