نزیكه‌ی نیوه‌ی دانیشتووان له دنیادا چاویلكه له چاو ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێك له‌وانه بۆ دووركه‌وتنه‌وه له نه‌خۆشی و كێشه‌كانی چاو چاویلكه له چاو ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیش وه‌ك جوانكاری.
كۆمه‌ڵێك له باشترین زاناكانی چاو سه‌ر به (ئۆكسفۆرد ئینگلاند) هه‌ستاون به دروستكردنی چاویلكه‌یه‌كی گونجاوی ڕێكخه‌ری كه‌سی تایبه‌ت كه توانایه‌كی زۆر و نایابی هه‌یه و لێره‌دا پوخته‌یه‌ك له سووده‌كانی ئه‌و چاویلكه‌یه ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
1-یه‌كێك له باشترین خاسیه‌ته‌كانی ئه‌م چاویلكه‌یه سروشته گونجێنه‌ره‌كه‌ییه‌تی، واتا تۆ ده‌توانیت ڕێكی بخه‌یت به پێی پێویستییه‌كانت.
2-ئه‌م چاویلكه‌یه گونجاوه بۆ هه‌ر ڕه‌گه‌ز و ته‌مه‌نێك، هه‌روه‌ها گونجاوه بۆ هه‌ردوو جۆری بینۆكی( دوور بین و نزیك بین).
3- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێویست ناكات زوو زوو چاویلكه‌كه‌ت بگۆڕیت له‌گه‌ڵ گۆڕانی بینۆكی چاوتا، هۆكاره بۆ به‌فیڕۆنه‌دانی پاره و سوودی دارایی هه‌یه.
4- ده‌توانرێت له هه‌ر كات و شوێنێكدا به‌كار بهێنرێت و بۆ هه‌موو شوێنێكی ببه‌ی بێ ئه‌وه‌ی بێزارت بكات، چونكه ڕێكخه‌ری ڕووناكی و دژه ئاوه.
5- ئه‌و ماده‌یه‌ی كه ئه‌م چاویلكه‌یه‌ی لێ دروست كراوه دژه ژه‌نگه، ژه‌نگ دروست ناكات ئه‌گه‌ر بیكه‌یته ئاویشه‌وه.
6- یه‌كێكی تر له خاسیه‌تیه دڵخۆشكه‌ره‌كان بۆ ئه‌وانه‌ی چاویلكه به‌كار ده‌هێنن بریتییه له‌وه‌ی كه ڕووپۆش كراوه به ماده‌یه‌كی دژه ته‌م و دژه ڕووشانیشه بۆ ئه‌و كاتانه‌ی زۆر وریا نیت به‌رانبه‌ر چاویلكه‌كه‌ت.
وه‌رگێڕانی/ هه‌ورین حه‌مه‌ئه‌مین