له ناوچه‌ی سه‌قاره له نزیكی ئه‌هرامه‌كانی جیزه له میسر، ده‌یان پارچه شوێنه‌وار ئاشكرا كراون كه زۆرینه‌یان بۆ سه‌رده‌می فیرعه‌ونه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه. له‌ناویاندا چه‌ندان بیر له تێیاندا ده‌یان تابووت شارابوونه‌وه.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 17ی كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له ناوچه‌ی سه‌قاره‌ی میسر، له‌ڕێی ئه‌نجوومه‌نی باڵای شوێنه‌وار، دوێنێ شه‌موو ده‌یان پارچه‌ی شوێنه‌وار دۆزراونه‌ته‌وه، هه‌موو ئه‌وانه له‌ناو په‌رستگه‌یه‌كی فیرعه‌ونی شارابوونه‌وه، ئێسته دۆزراونه‌ته‌وه و ئاشكرا كراون.
ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی باڵای شوێنه‌واری میسر مه‌سته‌فا وه‌زیری له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاندووه، نێرده‌ی هاوبه‌شی نێوان ئه‌نجوومه‌نی باڵا و سه‌نته‌ری زاهی حه‌واس، له ناوچه‌ی سه‌قاری نزیك به ئه‌هرامه‌كانی جیزه، توانیویانه چه‌ندان پارچه شوێنه‌واری گرنگ بدۆزنه‌وه و ئاشكرایان بكه‌ن كه زۆریان بۆ ساڵی 2291 تا 2323ی پێش زانین ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
ئه‌وه‌شی گوتووه كه له‌ناو شوێنه‌واره‌كاندا، په‌رستگه‌یه‌كی تایبه‌ت به شازاده "نعرت" دۆزراوه‌ته‌وه كه هاوسه‌ری شا "تتی" بووه، جیا له سێ كۆگا كه له‌ناو ئه‌وانیشدا چه‌ندان شوێنه‌وار دۆزراونه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی شوێنه‌واره‌كانیشه‌وه گوتی، له‌و ناوچه‌یه 52 بیر دۆزراونه‌ته‌وه كه له‌ناویاندا ده‌یان تابووت هه‌بوون، قووڵایی بیره‌كان زیاتر له 10 و 12 مه‌تر ده‌بوون. تابووته‌كانیش بۆ سه‌ده‌ی 11 و 16ی پێش زاین ده‌گه‌ڕێنه‌وه كه شا ره‌مسیس له شا زۆر ناوداره‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه بووه.
له ناوه‌ڕاستی تشرینی دووه‌می رابردوو، وه‌زاره‌تی گه‌شته‌وه‌ری و شوێنه‌وار له میسر، دۆزینه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین شوێنه‌واری له ناوچه‌ی سه‌قار راگه‌یاندبوو كه له سه‌دان تابووت پێكهاتبوو. ئه‌و شوێنه‌وارانه بۆ به‌رپرسانی سه‌رده‌می فیرعه‌ونیی به‌تالمه له میسری كۆن ده‌گه‌ڕێنه‌وه.