لە ساڵی 2020دا بڵاوبوونەوەی گازە ژەهراوییەكان بەراورد بە ساڵێك پێشتر بە رێژەی 7% كەمی كردووە، هۆكارەكەش بۆ ئەو رێوشوێنانە دەگەڕێتەوە بەرانبەر كۆرۆنا گیرانەبەر.
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە بڵاوی كردەوە، كەمبوونەوەی گازە ژەهراوییەكان بە رێژەی 7% پێشتر تۆمار نەكراوە.
بەرهەمهێنانی گازە ژەهراوییەكان لە ساڵی 2020 بەراورد بە ساڵی 2019 دوو ملیار و 300 ملیۆن تۆن كەمی كردووە.
ئەو گازانەی لە كارگەكان و ناوچە پیشەسازییەكان و ئۆتۆمبێل و بواری تر بەرز دەبێتەوە بۆ ئاسمان، بە گرنگترین هۆكاری زیاتر گەرمبوونی زەوی هەژمار دەكرێن.
بەگوێرەی
رادیۆ فەردا ئەو رێژەیە لە كەمبوونەوەی ئەم جۆرە گازانە پێنج هێندەی ئەو رێژەیەیە لە تەنگژەی ئابووری ساڵی 2009 تۆمار كرابوو.
بڵاوكراوەی زانستی نێچر خەمڵاندوویەتی، بەرهەمهێنانی گازە ژەهراوییەكان لە ساڵی 2020 بەراورد بە ساڵی 2019 دوو ملیار و 300 ملیۆن تۆن كەمی كردووە.
گەشتە ئاسمانییەكان لە ساڵی 2020 بۆ نیوە دابەزین و بۆ ماوەی چەندان مانگیش لە زۆربەی وڵاتانی دنیا هاتوچۆی ئۆتۆمبێل وەستا . فرۆشتنی ئۆتۆمبێل 14% دابەزی و لە هەمووی گرنگتر بڵاوبوونەوەی گازە ژەهراوییەكانی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا ملیارێك و 400 تۆن دابەزی. هەمووی ئەوانە رۆڵیان هەبوو لەوەی ژینگە بەراورد بە ساڵانی پێشتر بە رێژەیەكی كەمتر پیس ببێت.