بەرپرسێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و ئەمشەو بارانبارین زۆر دەبێت.
ئەمڕۆ یەكشەم 17ـی كانوونی دووەم، بژار حەكیم لێپرسراوی بەشی پێشبینییەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەپۆلێكی بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
سبەیش بارانبارین بەردەوام دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان
زیاتر گوتی، ئەو شەپۆلی بارانە لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان، دەبێتە هۆی بەفربارین و لەناو شارەكانیش باران دەبارێت.
باسی لەوەش كرد، ئەو بارانبارینە ئەمشەو زۆر زیاتر دەبێت و سبەیش بارانبارین بەردەوام دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان.
بەگوێرەی پێشبینییەكانی دەزگا كەشناسییەكانی دنیا، تا كۆتایی ئەم مانگە چەند شەپۆلێكی بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
هەرێمی كوردستان كاریگەرە بە كەشوهەواری دەریا ناوەڕاست و دەریای سوور، ساڵانە زیاتر لە 200 هەزار ملم بارانی لێ دەبارێت لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان.