ده‌یان ئه‌ستێره‌ی جیهانی ده‌بینی وه‌ك رووخسار جیاوازیی زۆر له نێوانیاندا هه‌یه، كه‌چی ته‌مه‌نیان وه‌ك یه‌كه، به‌جۆرێك تێیاندا هه‌ست ده‌كرێ و كوڕ و باوك بن، كه‌چی ته‌مه‌نیان وه‌ك یه‌كه. پێگه‌ی "
فه‌رفیش"ی میسری چه‌ندان وێنه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه پێت سه‌یر ده‌بێ ته‌مه‌نی ئه‌و ئه‌ستێرانه وه‌ك یه‌ك بن، چونكه وه‌ك رووخسار زۆر جیاوازییان هه‌یه.
كه ته‌ماشای رووخساری دواین جونسۆن كه ئه‌كته‌ر و پاڵه‌وانێكی ناوداری زۆرانبازییه ده‌كه‌یت، زۆر گه‌وره‌تره له هونه‌رمه‌ند ئیمینیم، كه‌چی ته‌مه‌نی هه‌ردووكیان 48 ساڵه.
كه ته‌ماشای رووخساری تۆمی لی جۆنز و سیلفتهر ستالۆن "رامبۆ" ده‌كه‌یت، به ئاشكرا دیاره تۆمی لی جۆمنز زۆر له رامبۆ گه‌وره‌تره، كه‌چی ته‌مه‌نی هه‌ردووكیان 74 ساڵه.
مایكڵ گامبۆنی ئه‌ستێره و جاك نۆریسیش كه ته‌مه‌نی هه‌ردووكیان گه‌یشتووه‌ته 80 ساڵ، كه‌چی رووخساری نۆریس زۆر گه‌نجتر له گامبۆن ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌چی به بینین هه‌ست ده‌كه‌ین ئه‌وان كوڕ و باوكن.
كه تهمااساری رووخساری كرێستیان نێرن ده‌كه‌یت، به ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێت زۆر گه‌وره‌تره له توبی ماگوایه‌ر، كه‌چی هه‌ردووكیان ته‌مه‌نیان گه‌یشتووه‌ته 45 ساڵ.
دێن نۆریس و براد پیت هه‌ردووكیان ته‌مه‌نیان گه‌یشتووه‌ته 57 ساڵ، كه‌چی نۆریس وه‌ك رووخسار، زۆر له پیت گه‌وره‌تر ده‌رده‌كه‌وێت.
له هه‌موویان سه‌یرتر كه ده‌زانی ته‌مه‌نی هافیۆر یۆرنسۆن و تۆماس سانجستهر 30 ساڵه، به‌لاته‌وه زۆر سه‌یر ده‌بێ كه ده‌بێ بۆچی رووخساریان ئه‌وه‌نده جیاوازه، چونكه تۆماس زۆر بچووكتر له یۆرنسۆن ده‌رده‌كه‌وێت، به‌جۆرێك هه‌ست ده‌كه‌ی یۆرنسۆن باپیری تۆماسه.