گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و وڵاته، زۆر گرنگه و "پرسێكی زۆر ھه‌یه قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت".
بڕیاره ڕۆژی ڕۆژی شه‌موو (25ی شوبات/ فێبرایه‌ر) مه‌سعوود بارزانی سه‌ردانی وڵاتی توركیا ده‌كات و بڕیاره له‌وێ ڕاسته‌وخۆ ئه‌و ڕۆژه له‌گه‌ڵ بیناڵی یڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه كۆ ببێته‌وه، بۆ دوای نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌میش، له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا كۆ ده‌بنه‌وه و له‌سه‌ر دۆخی ئێسته‌ی ناوچه‌كه و پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
"ئیبراھیم كاڵن" گوته‌بێژ و جێگری سكرتێری گشتیی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانییه‌وه به ئاژانسی "ئه‌نادۆڵ"ی گوتووه: پرسێكی زۆر ھه‌یه قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت، عێراق بۆ ئێمه له ھه‌موو روویه‌كه‌وه گرنگه، له رووی ئابووری بێت یاخود ئاسایشی سنووره‌كانمان یاخود ھاوكاری مرۆیی و كولتووری بێت، گرنگه.
زیاتر گوتی: ئه‌م سه‌ردانه گرنگییه‌كی زۆری ھه‌یه، چونكه له‌گه‌ڵ بارزانی و یه‌كه‌ی كارگێڕیی ھه‌ولێر له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و په‌كه‌كه له ھه‌مان خاڵدا وه‌ستاوین. له‌وباره‌یه‌وه ھه‌ماھه‌نگی نێوانمان چه‌نده به‌ھێز بكه‌ین، ئه‌وه‌نده سوودی بۆ ھه‌ردوو وڵات ده‌بێت. ھاوكات ئێمه ھه‌موو كاتێك به‌گوێره‌ی رابردووی گرژییه‌كانی نێوان به‌غدا و ھه‌ولێر جموجۆڵمان كردووه. به له‌به‌رچاوگرتنی ھاوسه‌نگی و ھه‌ستیارییه‌كان، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه ئه‌نجام ده‌درێت".
ڕۆژی پێنجشه‌می ڕابردوو (16ی شوبات/ فێبرایه‌ر) مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بۆ به‌شداری له كۆنگره‌ی ئاسایشی جیهانی له شاری میونشن له ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه ده‌چێت، گه‌یشته ئه‌وروپا و له له په‌راوێزی كۆنگره‌كه‌دا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی باڵای وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا كۆ بووه‌وه.
دوای ئه‌نجامدانی چه‌ندان دیدار و كۆبوونه‌وه له په‌راوێزی كۆنفرانسه‌كه، دوێنێ سێشه‌م له پاریسی پایته‌ختی فڕه‌نسا له لایه‌ن سه‌رۆكی فڕه‌نسا، فڕانسوا ھۆڵاند له كۆشكی ئه‌لیزه پێشوازیی لێ كرا.
جێی ئاماژه‌یه سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، بیناڵی یڵدرم هه‌شتی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری ئه‌مساڵ، سه‌ردانی ھه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی ھه‌رێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران و كۆ بووه‌وه.