پێشانگەی پیشەسازی تایبەت بە بەرهەمەكانی عێراق دەكرێتەوە

:: AM:11:10:17/01/2021 ‌
28  كۆمپانیای سەر بە وەزارەتی پیشەسازی عێراق، پێشانگەیەكی تایبەت بە بەرهەمەكانی عێراق لە بەغدا دەكەنەوە و پێشانگەكەش پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت.

بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەم 17ی كانوونی دووەمی 2021، پێشانگەكە دەست پێ بكات و بەگوتەی یوسف محەمەد جاسم جێگری پلاندانانی وەزارەتی پیشەسازیی عێراق، بەهۆی هێرشە تیرۆریستییەكانی داعش ئەو كەرتە پاشەكشەی كردبوو.

وەزارەتی پیشەسازی لە پلانیدایە سەرجەم پڕۆژە و كارگەكانی پیشەسازی دووبارە بەگەڕ بخاتەوە


ئەو روونی كردەوە، وەزارەتی پیشەسازی لە پلانیدایە سەرجەم پڕۆژە و كارگەكانی پیشەسازی دووبارە بەگەڕ بخاتەوە و پەرە بە بەرهەمی ناوخۆیی بدات.

بەگوێرەی میدڵیست نیوز، وەزارەتی پیشەسازی عێراق لە هەوڵی ئەوەشدایە هاوئاهەنگی و پێوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتان و كۆمپانیاكانی بیانی پەرە پێ بدات، لە ئاراستەی پەرەپێدانی بەرهەمی پیشەسازی عێراق متمانەسازی بكاتەوە.

لە كەرتی شووشە، فۆسفات، گۆگرد و چەندان پیشەسازی پێترۆكیمیایی عێراق لە رابردوودا پێگەیەكی بەهێزی هەبووە، بەڵام گەندەڵی و تیرۆر و دۆخی ناوخۆیی عێراق هۆكار بووە لەوەی ئەم كەرتە ساڵ بە ساڵ پاشەكشە بكات.


وشە - سلێمان تاشان