بەفەرمی.. كاتی دابەشكردنی مووچە ڕاگەیەنرا

:: AM:11:27:17/01/2021 ‌
وەزارەتی دارایی و ئابووری، ڕۆژی 24ـی كانوونی دووەمی وەك یەكەمین ڕۆژ بۆ دەستپێكردنی دابەشکردنی مووچە دیاری کرد.

ئەمڕۆ یەكشەم 17ـی كانوونی دووەم، لە ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هاتووە، ڕۆژی یەكشەم 24ـی كانوونی دووەم دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.

وەزارەتی دارایی ڕوونی كردووەتەوە، دابەشكردنی مووچە بە لێبڕینی 21% بۆ مووچەخۆرانی ئاسایی و 50% بۆ پلە تایبەتەكان بەهەمان میكانیزمی مانگی پێشوو بەپێی خشتەی پێڕەوكراو دەبێت.




وشە - رامیار جەواد