بۆمبێكی چێنراو له گوندێكی سنووری شنگال ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه نۆ كه‌س گیانیان له ده‌ست دا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 17ی كانوونی دووه‌م، مه‌حما خه‌لیل قایمقامی شنگال بۆ "وشه"ی ئاشكرا كرد،له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له سنووری شنگال، نۆ كه‌س كوژراون كه هه‌شت له‌وانه سه‌ر به سوپای عێراقین.
ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌كه له گوندی "شه‌رائیح ئه‌لشیمال" بووه كه عه‌ره‌بنشینن، ئه‌و كه‌سانه‌یشی له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا بوونه‌ته قوربانی، له به‌شی ئه‌ندازیاری سوپای عێراق كار ده‌كه‌ن.
له دوای ئه‌وه‌ی شنگال له لایه‌ن داعشه‌وه گیرا و دواتر رزگار كرا و دواتر له ساڵی 2017 هاتنه‌وه حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق بۆ ئه‌و سنووره، هۆكار بووه بۆ ئه‌وه‌ی بۆمبی زۆری چێنراو له‌و سنووره هه‌بێ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی دۆخی ته‌ناهیی ناوچه‌كه به‌رده‌وام له ژێر مه‌ترسیدایه.