كەشتییەكی رووسیا لە دەریای رەش نوقم بوو

:: PM:02:58:17/01/2021 ‌
كەشتییەكی بازرگانی رووسیا بە 15 سەرنشینەوە، لە دەریای رەش نوقم بوو و تیمەكانی دەریاوانی توركیا لە هەوڵی رزگاركردنی سەرنشینەكاندان.

سینان گونەر بەرپرسێكی باڵای پارێزگای بارتینی توركیا ئاشكرای كرد، ئەو كەشتییەی لە دەریای رەش لە نزیك سنوورەكانی توركیا نوقم بووە، كەشتی بازرگانییە و بۆ رزگاركردنی سەرنشینەكانی كەشتییەكە تیمەكان رەوانە كراون.

هیچ كام لە سەرنشینەكانی كەشتییەكە نوقمی ئاو بوون یان نا.


ئەو دەڵێ كەشتییەكە ئاڵای رووسیای لەسەرە، بۆیەش دەزانن هی ئەو وڵاتەیە و هێشتا نازانن هیچ كام لە سەرنشینەكانی كەشتییەكە نوقمی ئاو بوون یان نا.

بەگوێرەی سپوتنیك، وەك بۆ میدیاكان خستوویەتەڕوو، سەرنشینەكانی كەشتییەكە سێ بەلەمی فریاكەوتنیان بەدەستەوە بووە و لەو سێ بەلەمەدان و پێویستییان بە فریاكەوتن هەیە. گونەر ئەوەشی خستووەتە ڕوو، دۆخی كەشوهەوا ناجێگیرە و تیمەكانی فریاكەوتن بە ئاسانی ناتوانن فریای ئەو لێقەوماوانە بكەون.

هێشتا دیار نییە ئەو كەشتییە رووسییەی  لە دەریای رەش نوقم بووە، چ جۆرە بارێكی پێ بووە و مەبەستی بووە بەرە كام وڵات بارەكەی بگوازێتەوە.



وشە - سلێمان تاشان