بیلا حه‌دید كچه نمایشكاری جلوبه‌رگی فه‌له‌ستینی، له هه‌فته‌ی مۆده‌ی شاری له‌نده‌ن پایته‌ختی به‌ریتانیا جلێكی سه‌رنجڕاكێشی له‌به‌ر بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نه‌یده‌خواست ڕووی دا و به ته‌واوی سنگی ده‌ركه‌وت.
له كاتێكدا ده‌یویست شوێنی ئاهه‌نگه‌كه به‌جێ بهێڵێ و چاوی كامێرا‌كان له هه‌موو لایه‌كه‌وه به‌سه‌رییه‌وه بوون، ئه‌و جله چه‌رمه ڕه‌شه‌ی له‌به‌ری بوو، ترازا و سنگی ده‌رپه‌ڕی، كامێراكانیش به سه‌دان وێنه‌یان گرت، پێش ئه‌وه‌ی بتوانێ خۆی داپۆشێ و به ته‌واوی هه‌ستی به ته‌ریقبوونه‌وه كرد.
بیلا حه‌دید كچه نمایشكارێكی ته‌مه‌ن 21 ساڵی ئه‌مه‌ریكییه و له شاری لۆس ئه‌نجڵس ده‌ژی، به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌به و فه‌له‌ستینییه، دایكیشی به ڕه‌گه‌ز هۆڵه‌ندییه، خوشكه‌كه‌ی (جیجی حه‌دید)، به هه‌مان شێوه‌ی بیلا ناوبانگی هه‌یه و له بواری نمایشی جلوبه‌رگدا كار ده‌كات.