ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق/پارتی/ ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه به‌پێی ڕێككه‌وتن نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا بكات، به‌ڵام پشكی خۆی به‌پێی پڕۆژه یاسای بودجه بۆ ڕه‌وانه بكرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 17ی كانوونی دووه‌م، ناسر هه‌ركی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق /پارتی/ بۆ "وشه" گوتی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی خۆی نیشانداوه بۆ ڕاده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه و نیوه‌ی داهاتی ناوخۆ به رێككه‌وتن ڕاده‌ستی به‌غدا بكات، به‌ڵام گرێنتی سیاسی بدرێت كه مانگانه پشكی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه بكرێت.
به گوته‌ی هه‌ركی، له ساڵانی 2014 و 2015 و2016، گه‌نمی جووتیاران ڕاده‌ستی به‌غدا كراوه، به‌ڵام هێشتا پاره‌كه‌ی ڕه‌وانه نه‌كراوه.
ئه‌و تاقمه هه‌میشه كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن هه‌یبه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌هێڵن
ناسر هه‌ركی ده‌ڵێت" نامانه‌وێت نه‌وتیش ڕاده‌ست بكه‌ین و بودجه ڕه‌وانه نه‌كرێت، بیانووی تر به هه‌رێمی كوردستان بگیرێت".
وه‌ك ئه‌و په‌رله‌مانتاره ڕای گه‌یاند، شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان كه هاتوونه‌ته به‌غدا و له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق كۆبوونه‌ته‌وه، ئه‌و وێنه‌یه‌یان چاككردووه‌ته‌وه كه هه‌ندێ په‌رله‌مانتاری كورد گوتبوویان هه‌رێم نه‌وت ڕاده‌ست ناكات.
له باره‌ی ڕۆڵی گرووپی هیواوه كه 15 په‌رله‌مانتاری كوردن و فراكسیۆنێكیان له ده‌ره‌وه‌ی فراكسیۆنه كوردییه‌كان پێكهێناوه، گوتی" ئه‌و تاقمه هه‌میشه كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن هه‌یبه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌هێڵن".
یه‌كێك له پێشینه‌كانی كاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی ده‌ستوور مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان دابین بكرێ، به‌ڵام به‌غدا پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه نییه.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا