جۆره كوارگێكی نوێ كه ڕه‌نگاوڕه‌نگه و ناوی پسیلۆزسیبینی لێنراوه، له سه‌رجه‌م توێژینه‌وه‌ی زانایان ده‌ركه‌وت كه كاریگه‌ری زۆر به‌هێز و ئه‌رێنی بۆ چاره‌سه‌ری تووشبووانی نه‌خۆشییه‌كانی مێشك و ده‌روونییه‌كان هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه زانایان به‌رده‌وام هانی تووشارانی ئه‌و نه‌خۆشانه‌یان داوه كه ئه‌مجۆره كوارگه بخۆن.
به ڕه‌چاوكردنی ڕێنمایی زانایان و پزیشكان گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵ كه دانیشتووی ناوچه‌ی نبراسكای ئه‌مه‌ریكا بڕیاری دا كوارگه‌كه به به‌رده‌وامی و به‌شێوه‌ی ڕۆژانه نه‌یخوات، به‌ڵكو بیخاته خوێنییه‌وه تا به به‌رده‌وامی بوونی هه‌بێت، بۆیه پرۆسه‌ی چاندنی كوارگه‌كه له خوێنی ئه‌نجام درا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێشتر زانایان دووپاتیان له‌وه كردبووه‌وه كه پسیلۆسیبین هیچ زیانێكی بۆ مرۆڤ نییه و زۆرترین سوودی هه‌یه، به‌ڵام پاش چه‌ند ڕۆژێك له چاندنی ئه‌و ڕووه‌كه له جه‌سته‌ی گه‌نجه‌كه، نیشانه و ئاماژه‌ی سه‌یر و نامۆی لێ ده‌ركه‌وت، له‌وانه سكچوون و ڕشانه‌وه و زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕانی پێست و هێنانه‌وه‌ی خوێن، كاتێكیش لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هۆكاره‌كه‌ی كرا و له ڕێی تیشكی سۆناره‌وه سه‌یری شوێنی ڕووه‌كه‌كه‌یان كرد، پزیشكان تووشی سه‌رسڕمان و شۆكبوون، كاتێك بینیان كه ڕووه‌كه‌كه له نێو ماسولكه و خوێنی گه‌نجه‌كه خه‌ریكی گه‌شه‌كردن و گه‌وره‌بوونه، كه ئه‌مه‌یش به حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ن و نامۆ داده‌نرێت.
گه‌نجه‌كه دۆخی ته‌ندروستی تێكچوو و ماسولكه‌كانی به‌ره‌و هه‌ره‌س ده‌ڕۆیشتن، بۆیه خرایه ژێر چاودێری چڕ و ده‌ست به چاره‌سه‌ركردنی كرا، بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته له ژێر ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد مایه‌وه له نه‌خۆشخانه و پزیشكه‌كان ده‌ڵێن به ته‌واوی نزیكببووه‌وه له‌وه‌ی كۆتایی به ژیانی بێت، به‌ڵام سه‌ره‌نجام توانرا سه‌رجه‌م ئه‌و ژه‌هرانه‌ی كه به‌هۆی گه‌شه‌ی ڕووه‌كه‌كه‌وه له نێو خوێنی بڵاوببووه‌وه بهێنرێنه ده‌ره‌وه و ژیانی ڕزگار بكرێت.
گه‌نجه‌كه‌ی له مه‌رگ نزیككرده‌وه و هه‌موو جه‌سته‌ی ژه‌هراوی كرد
چاندنی ڕووه‌كێك له نێو خوێن و ماسوولكه‌ی مرۆڤ دیارده‌یه‌كی جیاواز و نامۆیه، پێش پرۆسه‌كه‌یش زانایان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه كردبوو و دڵنیاییان دا كه ڕووه‌كه‌كه ته‌نیا سوودی هه‌یه و به خواردن بێ یان چاندن هیچ گرفتێك بۆ مرۆڤ دروست ناكات، به‌ڵام ئێسته به ته‌واوی له‌سه‌ر ئه‌و بیركردنه‌وه و باوه‌ڕه‌یان په‌شیمانن و خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ی نوێن، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بدۆزنه‌وه، تا ئه‌وانه‌ی كه ده‌شیخۆن تووشی ژه‌هراویبوون و نزیكبوونه‌وه له مه‌رگ نه‌بنه‌وه.
ڕووه‌كی
پسیلۆسبین له بواری پزیشكی زۆر گرنگی و بایه‌خی پێ ده‌درا، ته‌نانه‌ت وه‌ك چاره‌سه‌رێكی سه‌ره‌كی بۆ ئاڵووده‌بووانی ماده‌كانی هۆشبه‌ریش به‌كارده‌هێنرا، چونكه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مێشك ته‌ندروست و چالاك ده‌كات و كاریگه‌ری نه‌خۆشییه مێشكی و هزرییه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه، هاوكات به له‌ناوبه‌ری ڕه‌شبینی و نیگه‌رانی داده‌نرێ و مه‌زاجێكی شاد و دڵخۆش به‌و كه‌سه ده‌دات كه ده‌یخوات، به‌ڵام دوای ئه‌و ڕووداوه بۆ چه‌ند ڕۆژێك خواردنی ڕووه‌كه‌كه‌یان له كه‌سانی ئاڵووده‌بوونی هۆشبه‌ریش قه‌ده‌غه كرد كه له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، هه‌ستیان به‌وه كرد كه ئیتر ئاڵووده‌بووان به‌رگه ناگرن و به‌رده‌وام داوای ڕووه‌كه‌كه ده‌كه‌ن، پاشان ڕوون بووه‌وه كه ئه‌م ڕووه‌كه سه‌ره‌ڕای ئه‌و زیانانه‌ی به گه‌نجه‌كه‌یشی گه‌یاند، به‌ڵام وه‌ك ماده‌یه‌كی هۆشبه‌ر، به‌كارهێنه‌رانی تووشی ئاڵووده‌بوون ده‌كات و ناتوانن ده‌سبه‌رداری بن.
پزیشكان له‌باره‌ی هۆی گه‌شه‌كردنی ڕووه‌كه‌كه له ناو خوێن و ژه‌هراویكردنی جه‌سته و نزیككردنه‌وه‌ی جگه‌ر و گورچیله‌ی له هه‌ره‌سهێنان، بۆ جۆره به‌كتریایه‌ك ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه له ڕووه‌كه‌كه بوونی هه‌یه و ناوی بریڤیباسیلیوسه، به‌رپرسه له هه‌موو ئه‌و زیانه خراپانه‌ی كه له دوای خواردنی ڕووه‌كه‌كه تووشی مرۆڤ ده‌بێت.
كوارگه‌كه پێشتر له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی خواردن و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی وه‌ك یه‌كێك له ڕووه‌كه گرنگ و سوودبه‌خشه‌كان ناوی تۆماركرا بوو و ئێسته‌یش دۆخه‌كه پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه و خه‌ریكی هه‌مواركردنی ئه‌و داتایانه‌ن كه پێشتر له‌سه‌ر ئه‌و ڕووه‌كه تۆماریان كردبوو.
بۆ چاره‌سه‌ری ئاڵووده‌بووانی هۆشبه‌ریش به‌كارهێنراوه، كه‌چی ئه‌وانه‌ی چاره‌سه‌ركراون ئێسته ئاڵووده‌ی ڕووه‌كه‌كه بوون
ئه‌نجامی هه‌موو توێژینه‌وه‌كانی پێشوو له‌سه‌ر ئه‌و ڕووه‌كه ئێسته ڕه‌تكراوه‌ته‌وه و تیمی پسپۆر له پزیشك و پسپۆرانی خۆراك و زانایان خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر و وردترن، تا زیاتر ئه‌و ڕووه‌كه بناسن و ڕێگری له‌وه بكه‌ن كه زیانی زۆرتر به مرۆڤه‌كان بگه‌یه‌نێت، له‌به‌ر ئه‌وه تا ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامی توێژینه‌وه نوێكان به‌كارهێنانی ڕووه‌كه له ئه‌مه‌ریكا قه‌ده‌غه‌كرا.
ئه‌م بڕیاره‌یش وایكردبووه كه‌سانێكی زۆر كه ڕۆژانه هۆگری ئه‌و ده‌رمانه‌بوون، به‌ڵام ئێسته به‌هۆی قه‌ده‌غه‌كردنی له ده‌رمانخانه‌كان و نه‌فرۆشتنی گیرۆده و سه‌رگه‌ردان بوون، چونكه سه‌رجه‌میان ئاڵووده‌ی ئه‌و ڕووه‌كه بوون، تا ئێسته‌یش دیار نییه كه‌ی ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه پسپۆره له‌سه‌ر ڕووه‌كه‌كه به ته‌واوی ده‌رده‌كه‌وێ، ئاخۆ ده‌رئه‌نجامه‌كه‌یشی ئه‌رێنی ده‌بێ، یان به ته‌واوی قه‌ده‌غه ده‌كرێ، یانیش چاره‌سه‌ری بۆ ده‌دۆزرێته‌وه و له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی تر تێكه‌ڵ ده‌كرێ و زیانه‌كانی كه‌م ده‌كرێته‌وه.