مه‌سعود ئۆزێلی یاریزانی ئه‌ڵمانی و به ره‌سه‌ن كورد، رای گه‌یاند به فه‌رمی یانه‌ی ئارسیناڵی له‌نده‌نی جێهێشت و روو ده‌كاته یانه‌ی فه‌نه‌رباخچه‌ی توركیا.
ئۆزێل له لێدوانه‌كانی بۆ كه‌ناڵی سپۆرت 1ی توركیا گوتی: "دڵخۆم و هه‌یه‌جانی زۆرم هه‌یه، خوای گه‌وره یارمه‌تی دام درێسی فه‌نه‌رباخچه بپۆشن، به شانازییه‌وه ده‌یپۆشم و هه‌موو توانای خۆم بۆ ئه‌م تیپه پێشكه‌ش ده‌كه‌م".
به پێی زانیارییه‌كان، مووچه‌ی ساڵانه‌ی مه‌سعود ئۆزێل له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی توركیا ده‌گاته پێنج ملیۆن یۆرۆ.
ئۆزێل له‌وه‌ته‌ی ئاداری رابردوو بۆ ئارسیناڵ یاریی نه‌كردووه و ئه‌م ساڵیش ناوی له لیستی تیپه‌كه نه‌بوو بۆ هیچ یه‌ك له خوله‌كانی ناوخۆی ئینگلته‌را و ئه‌وروپا.
ئۆزیل سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌نه‌رز هه‌ڵوه‌شانده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رووبكاته توركیا.