كه‌ناڵێكی ئیسرائیلی بڵاوی كرده‌وه، كه تیمی بایدن به نهێنی له ئێسته‌وه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران كه‌وتوونه‌ته گفتوگۆ، تا له‌گه‌ڵ هاتنه سه‌ر حوكم ئاماده‌سازی بۆ دانوستاندنه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ردوولا بۆ نێو ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بكه‌ن، هه‌رچه‌نده به‌رپرسێكی تیمی بایدن ئه‌مه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كانی كه‌ناڵه ئیسرائیلییه‌كه پشتڕاستی ده‌كه‌نه‌وه.
كه‌ناڵی 12ی ئیسرائیلی ڕاپۆرتێكی په‌یامنێری خۆی له واشنتن بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه تێیدا ئاماژه دراوه، چه‌ند ڕۆژی داهاتوو جۆ بایدن سه‌رۆكایه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌رده‌گرێ و به‌ر له‌وه‌یش تیمه‌كه‌ی بایدن ئیسرائیلیان ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه، كه به نهێنی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستیان به گفتوگۆ كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بۆ دانوستاندن و گه‌ڕانه‌وه بۆ نێو ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران بكه‌ن.
كه‌ناڵه‌كه نووسیویه‌تی، كه حكوومه‌تی ئیسرائیل ناخۆشحاڵی خۆی به ده‌ستكردنه‌وه به دانوستاندن له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ربڕیوه و دووپاتیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ناكرێ ته‌نیا ڕێككه‌وتنه كۆنه‌كه زیندوو بكرێته‌وه كه له 2015 واژووی له‌سه‌ر كرا، به‌ڵكو پێویسته زۆر بوار و لایه‌نی تریش بۆ ڕێككه‌وتنه‌كه زیاد بكرێ، تا ئێران هه‌رگیز نه‌توانێ به‌رده‌وام بێ له زیانگه‌یاندن به وڵاتانی ناوچه‌كه و ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆیان و په‌ره‌دان به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی.
پێشوه‌خته ئیسرائیل له هه‌نگاوه‌كه ئاگه‌داركراوه‌ته‌وه
له به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه ئه‌وه‌یش خراوه‌ته ڕوو، كه ئیسرائیل هه‌موو توانای خۆی له ڕێی گرووپه‌كانی فشار و لۆبیكردن له ئه‌مه‌ریكا ده‌خاته گه‌ڕ، تا ڕێككه‌وتنه‌كه ئه‌مجاره به دڵی ئه‌وان بێ و هیچ كه‌موكوڕییه‌كی تێدا نه‌بێت، بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ كاری پێ بكرێ و زۆرترین كۆت و به‌ربه‌رست له‌به‌رده‌م به‌رنامه‌ی مووشه‌كی بالیستیكی ئێرانیش دروست بكرێ، له ته‌ك سه‌پاندنی مه‌رجه‌كان به‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناوكی ئێران.
جۆ بایدن و كامالا هاریس ڕۆژی چوارشه‌می ئه‌م هه‌فته‌یه به فه‌رمی ده‌چنه كۆشكی سپییه‌وه و ده‌سه‌ڵاتیان ڕاده‌ست ده‌كرێ، دوای ئه‌وه‌ی توانیان له هه‌ڵبژاردنی سێی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری ساڵی ڕابردوو به‌سه‌ر دۆناڵد تره‌مپی كاندیدی كۆمارییه‌كان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن.
ڕاوێژكردنه‌كه‌ی تیمی بایدن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و ئاگه‌داركردنه‌وه‌ی له ده‌ستكردن به گفتوگۆی نهێنی، له‌میانه‌ی سه‌ردانی سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری ئیسرائیل "مۆساد" بووه بۆ واشنتن كه له ڕۆژانی ڕابردوو ئه‌نجامدرا و له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا مایك پۆمپیۆ و چه‌ند گه‌وره به‌رپرسێكی تری حكوومه‌تی تره‌مپ كۆبووه‌وه و چاوی به چه‌ند كاندیدێكی بایدنیش بۆ پۆسته هه‌ستیاره‌كان كه‌وتووه و له‌و پێشهاته ئاگه‌داریان كردووه‌ته‌وه.
تا ئێسته ئه‌و زانیارییانه به فه‌رمی پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه و به‌رپرسێكیش له تیمی بایدن ئاشكرای كرد، كه هیچ هه‌نگاوێكی له‌م چه‌شنه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران بوونی نییه، ئه‌و زانیارییانه دوورن له ڕاستییه‌وه، به‌ڵام ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی قسه‌یان بۆ كه‌ناڵه‌كه كردووه دڵنیایی له زانیارییه‌كان ده‌ده‌ن و نایشارنه‌وه كه به نهێنی گفتوگۆ بۆ ئاماده‌كاری و چۆنیه‌تیی زیندووكردنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ تاران ده‌ستی پێكردووه.
هه‌نگاوه‌كه وه‌ك ئاماده‌كارییه بۆ ده‌ستكردن به دانوستاندنی ڕژد دوای هاتنه سه‌ر حوكمی بایدن
ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران پاش چه‌ند ساڵێك دانوستاندن له ساڵی 2015 له سویسڕا واژووكرا و خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، كه چه‌ندان مه‌رج و سنووری بۆ به‌رنامه‌ی ناوكی كۆماری ئیسلامی ئێران دانا و ڕێگه‌یش دراوه كه ته‌نیا به‌رنامه ناوكییه‌كه‌ی بۆ پرسی ئاشتی به‌كاربهێنێت.
دوای هاتنه سه‌ر حوكمی دۆناڵد تره‌مپ له 2014 و له ئه‌نجامی بڕیاره‌كانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئیسرائیل و به ئامانجی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تاران، به شێوه‌یه‌كی تاكلایه‌نه له ڕێككه‌وتنه‌كه كشایه‌وه و چه‌ندان گورزی سزا و گه‌مارۆی قورسی به‌سه‌ر ئێران سه‌پاند، كه به‌وهۆیه‌وه ئابووری ئێران تووشی ته‌نگژه‌یه‌كی قورس و ترسناك بووه.
جۆ بایدن كاندیدی دیموكراته‌كان له‌میانه‌ی كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی ڕابردوو، یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی كه به‌رنامه‌ی كاركردنی بوونی هه‌بوو، بریتی بوو له گه‌ڕانه‌وه بۆ نێو ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران و بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپیشی بۆ كشانه‌وه له ڕێككه‌وتنه‌كه به سه‌رشێتانه ناوبرد و به توندی سه‌ركۆنه‌ی كرد.
شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه هه‌رچه‌نده بایدن نیازی زیندووكردنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئاسایی و ئاسان نابێ و چه‌ندان كۆسپی گه‌وره‌ی له‌به‌رده‌مدایه، به تایبه‌ت به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانه‌كانی تاران له كاروباری سووریا و لبنان و عێراق و یه‌مه‌ن، كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه به تایبه‌ت ئیسرائیل و وڵاتانی كه‌نداو فشاری گه‌وره له‌سه‌ر حكوومه‌تی بایدن دروست بكه‌ن، تا ڕێككه‌وتنه‌كه به جۆرێك بگۆڕدرێ كه هه‌موو فره‌وانخوازی و گرووپه میلیشیاكانی ئێرانیش بگرێته‌وه و تاران ناچار بكرێ ده‌سبه‌رداری سیاسه‌تی وێرانكردنی ناوچه‌كه بێت.