نافالنی ئۆپۆزسیۆنه گه‌وره‌كه‌ی پۆتین له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئه‌ڵمانیاوه بۆ رووسیا، له فڕۆكه‌خانه له مۆسكۆ گیرا، له‌كاتێكدا ماوه‌ی پێنج مانگ بوو به‌هۆی ژه‌هراویبوونیه‌وه له ئه‌ڵمانیا چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرت كه گومان ده‌كرێ پوتینی له پشته‌وه بێت.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 18ی كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كاتێك ئه‌لكسی نافالنی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی یولیا دوای چاكبوونه‌وه‌ی له نه‌خۆشییه‌كه‌ی، له ئه‌ڵمانیاوه گه‌ڕایه‌وه بۆ مۆسكۆ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به فڕۆكه‌خانه‌ی شیریمیتیڤۆ، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه گیرا.
به‌پێی پێگه‌كه، كاتێك نافالنی /44 ساڵ/ ژه‌هراوی كرا و بۆ چاره‌سه‌ر رووی له ئه‌ڵمانیا كرد، دوای پێنج مانگ له چاره‌سه‌ر، ویستی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی، ده‌بوو فڕۆكه‌كه‌ی نافالنی له فڕۆكه‌خانه‌ی فنۆكۆڤۆ بنیشێته‌وه كه هه‌وادارانی له‌وێ له پێشوازییدا بوون، به‌ڵام به پیلانێك فڕۆكه‌كه له فڕۆكه‌خانه‌ی شیریمیتیڤۆ نیشته‌وه و راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه گیرا.
چالاكان له هه‌وادارانی نافالنی به میدیاكانیان راگه‌یاندووه، ده‌سه‌ڵاتی رووسیا له پشتی گرتنی نافالینین، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی رووسیا ده‌ڵێن وڵاته‌كه‌یان وڵاتی یاسایه و حزبی ده‌سه‌ڵاتی له پشتی گرتنی ئه‌و پیاوه نییه.
به‌رله گرتنی و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی له فڕۆكه‌خانه له مۆسكۆ، نافالنی به میدیاكانی گوتبوو، "باش ده‌زانم من له‌سه‌ر هه‌قم، بۆیه له هیچ شتێك ناترسم".
له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ رووسیا، رێ به پارێزه‌ره‌كه‌ی نه‌درابوو له‌گه‌ڵ گه‌شت بكات، بۆیه ته‌نیا هاوسه‌ره‌كه‌ی یولیا یاوه‌ری بوو، له‌گه‌ڵ گرتنیشی پۆلیس پێیان گوتبوو ده‌بێ به‌پێی فه‌رمانی ئه‌وان بجووڵێته‌وه، ئه‌گه‌ر نا توندوتیژیی له‌گه‌ڵ به‌كار ده‌هێنن.
پێشتر كه ده‌بوو نافالنی له فڕۆكه‌خانه‌ی فنۆكۆڤۆ دابه‌زێ كه هه‌وادارانی له‌وێ له پێشوازییدا بوون، به‌ڵام بۆ گرتنی فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان گۆڕیبوو. له فرۆِكه‌خانه‌ی فنۆكۆڤۆ ده‌یان كه‌س له هه‌وارانی گیران كه له‌ناویاندا لیۆبۆڤ سۆبۆلی هاوپه‌یمانی هه‌بوو.