نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەكات

:: AM:09:50:18/01/2021 ‌
بڕیارە لە دوو ڕۆژی داهاتوو، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بۆ چەند پرسێكی تایبەت بە كێشەی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق سەردانی بەغدا بكات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی ئەمڕۆ دووشەم 18ـی كانوونی دووەم دەست "وشە” کەوتوون، بڕیارە لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوو نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەسەردانێك بچێتە بەغدا.

چەند دۆسیەیەكی جێی ناكۆكی نێوان هەولێر و بەغدا، گفتوگۆی لەسەر دەكەن
سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شاندێك دەبێت بۆ بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی حكوومەتی فیدراڵی عێراق كۆ دەبنەوە، پرسی پشكی هەرێمی كوردستان و چەند دۆسیەیەكی جێی ناكۆكی نێوان هەولێر و بەغدا، گفتوگۆی لەسەر دەكەن.

سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی نێچیرڤان بارزانی لەكاتێكدا دێت، لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەكاری دەكرێت بۆ ئەنجامدانی خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 كە چاوەڕێ دەكرێت رووبەڕووی چەندان ئاستەنگ بێتەوە، بەتایبەت پشكی هەرێمی كوردستان.

بڕیارە لەو سەردانە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق گفتوگۆ لەسەر ئەو خاڵانە بكرێت كە ناكۆكییان لەسەرە لە نێوان هەولێر و بەغدا بۆ ڕێككەوتن لەسەر بودجەی عێراق.

سەردانی ئەوە شاندە لە كاتێكدایە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گەیشتن بەڕێككەوتن، ئامادەیی هەموو پابەندە یاساییەكانی ڕاگەیاندووە.

موازین نیوز



وشە - رامیار جەواد