به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی عێراق هێرشیان بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی مووسڵ ده‌ست پێ كرد و ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزیش رای ده‌گه‌یه‌نێت، سوپا و هێزه ته‌ناهییه‌كانی عێراق توانیویانه فڕۆكه‌خانه‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 23ی شوبات/فێبرایه‌ر، ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز ئاشكرای كردووه، هێزه ته‌ناهییه‌كانی عێراق له كرده‌وه‌گه‌لی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی مووسڵ سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه و توانیویانه به‌ته‌واوه‌تی ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌دا بگرنه‌وه.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، هاوكات توانراوه سه‌ربازگه‌ی غه‌زلانی كه ده‌كه‌وێته سنووری رۆژئاوای مووسڵ، له‌ژێر ده‌ست تیرۆریستانی داعش بهێننه‌وه ده‌ر و كۆنتڕۆڵی بكه‌نه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی فڕه‌نسا رای گه‌یاندووه، هێزه‌كانی پۆلیس و دژه‌تیرۆری عێراقی به پشتیوانی ئاسمانی هاوپه‌یمانێتی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، توانیویانه ئه‌و كرده‌وه‌گه‌له به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌و ئاژانسه ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه تا ئێسته دیار نییه ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش بۆ به‌رگریكردن له فڕۆكه‌خانه‌ی مووسڵ چه‌ند بووه و تا ئێسته‌یش هیچ ئامارێك له كوژراو و بریندارانی هه‌ردوولایه‌نی شه‌ڕه‌كه نه‌خراوه‌ته روو.
هێزه‌كانی عێراقی له‌دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی شاری مووسڵ، هه‌وڵه‌كانیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی مووسڵ چڕ كردبووه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌ن به خاڵی هێرشكردن بۆ گرتنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی به‌شی رۆژئاوای ئه‌و شاره.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا رۆژی دووشه‌م 20ی شوبات له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، نزیكه‌ی دوو هه‌زار چه‌كداری داعش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێزه عێراقییه‌كان له‌ناو شاری مووسڵدا ماونه‌ته‌وه.