ڕاگری كۆلێژی پەروەردەی بنه‌ڕه‌تی ڕای گه‌یاند، له‌سه‌ر داوا و به‌دواداچوونی كۆمه‌ڵێك له‌و ده‌رچووانه‌ی كه ھه‌ڵگری بروانامه‌ی پیشه‌یین له كۆلێژی بنه‌ڕه‌تی، له‌مه‌ودوا ده‌توانن به پاره بخوێنن و بڕوانامه‌ی باڵا به‌ده‌ست بێنن.
د. سیروان عاره‌ب سادق ڕاگری كۆلێژی پەروەردەی بنه‌ڕه‌تی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له‌سه‌ر داوا و به‌دواداچوونی كۆمه‌ڵێك له‌و ده‌رچووانه‌ی كه ھه‌ڵگری بڕوانامه‌ی پیشه‌یین له كۆلێژی بنه‌ڕه‌تی و بۆ ھاوتاكردنی بڕوانامه‌كانیان له‌گه‌ڵ ده‌رچووانی ئاماده‌یی، لیژنه‌یه‌ك له كۆلێژه‌كه‌مان پێكھێنرا.
ڕوونی كرده‌وه، راسپارده‌كانی لیژنه‌كه بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، له رێی بریكاری وه‌زاره‌ت به پاڵپشتیی لێژنه‌ی خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان، توانرا ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌ت و جه‌نابی وه‌زیر خۆی وه‌ربگیرێت.
له‌مه‌ودوا ده‌رچووانی په‌یمانگا پیشه‌یه‌كان كه كۆلێژیان ته‌واو كردووه، ده‌توانن په‌ره به خوێندن بده‌ن و بڕوانامه‌ی باڵای ماسته‌ر و دكتۆرا به‌ده‌ست بھێنن
ڕاگری كۆلێژی پەروەردەی بنه‌ره‌تی ئاشكرای كرد، بڕیاره له چه‌ند ڕۆژی داھاتوو فه‌رمانه وه‌زارییه‌كه به فه‌رمی بگاته ده‌ستمان، به‌پێی ئه‌و فه‌رمانه له‌مه‌ودوا ده‌رچووانی په‌یمانگا پیشه‌یه‌كان كه كۆلێژیان ته‌واو كردووه، ده‌توانن په‌ره به خوێندن بده‌ن و بڕوانامه‌ی باڵای ماسته‌ر و دكتۆرا به‌ده‌ست بھێنن.
زیاتر ڕوونی كرده‌وه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتێكی تاكه‌كه‌سییه بۆیان، له هه‌مان كاتدا كه‌رتی په‌روه‌رده ده‌بێته سوودمه‌ندی یه‌كه‌م، چونكه به‌شی زۆری سوودمه‌ندان له‌و بڕیاره كادری په‌روه‌رده‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ن.
هه‌ولێر/ فه‌یسه‌ڵ شێخانی