وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رای گه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی داوای له ئێران كردووه كه رۆڵی هه‌بێت له وه‌ستانی له به‌ئامانجگرتنی ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غدا، هۆشدایمان به ئێران داوه كه ئه‌گه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا بكرێته ئامانج، واشنتن بێ ده‌نگ نابێ و رێوشوێنی توند ده‌گرێته‌به‌ر.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 18ی كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له دیمانه‌یه‌كی "ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئاماژه‌ی داوه، به ئاشكرا به ئێرانمان گوتووه پێویسته رۆڵی هه‌بێت له‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غدا به‌تایبه‌تی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا نه‌كرێته ئامانج، ئه‌گه‌ر نا، واشنتن رێوشوێنی توند له‌وباره‌یه‌وه ده‌گرێته‌به‌ر.
فوئاد حوسێن زیاتر گوتی، عێراق له‌گه‌ڵ ته‌واوی نێرده دیپلۆماسییه‌كان كار ده‌كات به‌وه‌ی پارێزگاری‌یان لێ بكات. چونكه هێرشه مووشه‌كییه‌كان كه ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وز ده‌كرێن، حكوومه‌تی عێراق تووشی شه‌رمه‌زاری ده‌كات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌وه‌شی گوت، هێزه‌كانی عێراق توانیویانه ژماره‌یه‌ك له هێرشبه‌رانی سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز بگرن كه رۆڵیان هه‌بووه له هێرشه مووشه‌كییه‌كان، بۆیه رژدین له‌وه‌ی كار بكه‌ین بۆ وه‌ستانی ئه‌و جۆره هێرشانه.
دواتریش فوئاد حوسێن گوتی كه عێراق پێویستیی به هێزی هاوپه‌یمانانه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش، هاوكات راهێنانی سه‌ربازانی عێراق، چونكه تا ئێسته به‌تایبه‌تی له سنووری عێراق- سووریا، ئه‌و رێكخراوه بوونی هه‌یه.