راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م، هه‌ڵوێستی مێسیی كاپتنی بارسێلۆنای ئاشكرا كرد، كه چه‌ند له تیپه‌كه‌ی داده‌بڕێت، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو له یاریی كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه.
مێسی شه‌وی رابردوو له دواخوله‌كی كاتی زیادكراوی یارییه‌كه‌دا به كارتی سوور ده‌ركرا، دوای ئه‌وه‌ی به توندی له یاریزانێكی بیلباوی دا.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ئاشكرای كرد، مێسی به كه‌متر له چوار یاری به را‌گرتن سزا ده‌درێت.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، سزادانی مێسی له‌سه‌ر راپۆرتی ناوبژیوانه‌كه ده‌وه‌ستێت، كه له راپۆرته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی "مێسی به هۆی ئه‌وه‌ی زۆر به توندی له یاریزانێكی ركابه‌ری داوه و له‌و كاته‌شدا تۆپ له نێو یاریگه‌دا بووه".
رۆژنامه‌كه كه له كه‌ته‌لۆنیا ده‌رده‌چێت، ئاماژه‌ی به‌وه داوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مێسی زۆر به ده‌گمه‌ن كارتی سووری وه‌رگرتووه، لیژنه‌ی ته‌مبێكرد له فیدراسیۆنی ئیسپانیا هه‌موو كات سه‌رنجیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه‌مترین سزای بده‌ن، كه ته‌نیا دوو یاری راده‌گیرێت.
پێشبینیی ده‌كرێت مێسی له یاریی به‌رامبه‌ر كۆرنیا له جامی شای ئیسپانیا و هه‌روه‌ها به‌رامبه‌ر ئێلچی له لالیگا سزا بدرێت و به‌شداریی نه‌كات.
شه‌وی رابردوو یانه‌ی بارسێلۆنا له یاریی كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا به 2-3 گۆڵ به یانه‌ی ئاتلێتیك بلباو دۆڕا و نازناوه‌كه‌ی له ده‌ست دا.