بزوێنه‌ری دیزڵ كه له ناوچه پیشه‌سازییه‌كان به گاز ناسراوه، یه‌كێكه له‌و دوو ماده سه‌ره‌كییه‌ی كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل پشتیان پێ به‌ستووه له دروستكردنی به‌رهه‌مه‌كانیان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دیزڵ له چه‌ند روویه‌كه‌وه له به‌نزین جیاوازه، به‌ڵام تا ئێسته‌ش بزوێنه‌ره‌كانی به‌نزین هه‌م لای كۆمپانیاكان و هه‌م لای بهكاربهرانیش خواستی زیاتریان له‌سه‌ره، به‌ڵام چۆن له یه‌كتری جیا بكه‌ینه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه شێرزاد وسوو ئه‌ندازیاری میكانیكی له‌باره‌ی ئه‌م جیاكارییه، بۆ ''وشه''ی ئاشكرا كرد، بزوێنه‌ری دیزڵ به په‌ستانێكی زیاتر كار ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه په‌مپی په‌ستان به‌رزی هه‌یه، به به‌راورد به بزوێنه‌ری به‌نزین كه كه‌متر پێوستی به په‌ستانێكی وا به‌رز هه‌یه بۆ خولانه‌وه‌ی شله‌كه به ناو بزوێنه‌ردا.
بزوێنەری بەنزین و دیزڵ جیاوازییەکی زۆریان هەیە تەنانەت لە خوولانەوەی شلەکانیشیان لەناو بزوێنەردا
زیاتر گوتی، پایپی نۆزڵه‌كانی پته‌وتره بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگه‌ی ئه‌و په‌ستانه زۆره بگرێت كه بزوێنه‌ری نۆزڵ دروستی ده‌كات، هه‌روه‌ها كۆیل و پلاكی پریشكهداری نییه، چونكه پله‌ی گه‌رمی ناو سلنده‌ر هێنده زۆر ده‌بێت، پێویست به‌م جۆره پلاكه ناكات.
ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو، به‌نزین زووتر له بزوێنه‌ردا ده‌سووتێنرێت و وزه‌یه‌كی خێراتر ده‌دات، ئه‌مه‌یش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه بزوێنه‌ری به‌نزین وه‌ك دیزڵ ئاڵۆز نییه، پێویستی نه به كاری و نه به په‌ستانی زۆر هه‌یه بۆ خولانه‌وه‌كه به‌ناو بزوێنه‌ردا.