دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری به‌رگریی توركیا گه‌یشته عێراق، بڕیاره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی گه‌وره‌ی ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بدات، كۆبوونه‌وه‌كانیش بۆ ئه‌وه ده‌بن گفتوگۆ له‌باره‌ی هاوئاهه‌نگی سه‌ربازی و هه‌روه‌ها چه‌كدارانی په‌كه‌كه بكه‌ن كه له‌ناو خاكی عێراقن و له‌وێوه چالاكی له دژی توركیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 18ی كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وه‌زیری به‌رگریی توركیا كه به یاوه‌ریی سه‌رۆك ئه‌ركانی ئه‌و وڵاته ئێسته له به‌غدایه، بڕیاره له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار به‌رهه‌م ساڵح و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق مسته‌فا كازمی كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بده‌ن. هاوكات هاوئاهه‌نگی له نێوان هه‌ردوو وڵات دروست بكه‌ن.
له‌ناو كۆبوونه‌وه‌كانی وه‌زیری به‌رگریی توركیا و به‌رپرسانی عێراق، زیاتر گرنگی به‌و چالاكییانه ده‌درێت كه په‌كه‌كه له دژی توركیا ئه‌نجامیان ده‌دات. هاوكات توركیایش به فڕۆكه‌كانی له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان بۆردمانیان ده‌كات.
بڕیاره دوای سه‌ردانی بۆ به‌غدا، وه‌زیری به‌رگریی توركیا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات. ئه‌و وه‌زیره له هه‌ولێر چاوی به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سروور بارزانی ده‌كه‌وێت و كۆ ده‌بنه‌وه.