به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیى په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر ئاگاداری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ده‌كات كه ره‌گه‌زنامه‌ی باری شارستانیی ئه‌و مامۆستایانه‌یان بۆ ڕه‌وانه بكه‌ن كه پاره‌ی هاتوچۆ ده‌یانگرێته‌وه بۆ پێدانی پاره‌كانیان له ڕێكخراوى GIZ ئه‌ڵمانى.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیى په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر، بڵاوی كردووه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه، تكایه به‌زووترین كات ره‌گه‌زنامه‌ی باری شارستانی "نفووس"ی ئه‌و مامۆستایانه‌مان بۆ ره‌وانه بكه‌ن به دوو كۆپی "نسخه" به‌مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی پاره‌ی هاتوچۆی مامۆستایان (GIZ) له‌گه‌ڵ ناسنامه‌ی باری شارستانی "نفوس" ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه‌ی كه نایانگرێته‌وه و ته‌خویل كراون بۆ وه‌رگرتنی پاره.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر، دواكات بۆ هێنانی ناسنامه‌كان رۆژی دووشه‌م 27ی شوباتی 2017 یه، ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ى سه‌ر به په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێرن، بریتین له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر / ده‌شتی هه‌ولێر /خه‌بات/ مه‌خموور/ كۆیه/ شه‌قڵاوه/ سۆران/رواندز /چۆمان/ مێرگه‌سۆر سه‌ربه په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێرن.
ڕێكخراوى GIZ ئه‌ڵمانى به‌مه‌به‌ستى هاندانى مامۆستایان، بڕیارى خه‌رجكردنى بڕێك پاره‌ى داوه بۆ ئه‌و مامۆستایانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كان وانه ده‌ڵێنه‌وه، سه‌ره‌تا ته‌نیا پارێزگاى دهۆك ئه‌و بڕیاره ده‌یگرته‌وه، به‌ڵام دواتر ڕێكخراوه‌كه بڕیارى دا پڕۆژه‌كه‌ى به‌رفراوان بكات و پارێزگاى هه‌ولێر و سلێمانیش مامۆستایان تیایدا سوودمه‌ند بن.