زه‌ینه‌دین زیدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی پلانێكی داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی ئیدین هازاردی یاریزانی یانه‌كه له‌م وه‌رزه‌دا بگه‌ڕێنێته‌وه ئاستی جارانی.
هازارد كه هاوینی 2019 په‌یوه‌ندی به ریال مه‌دریده‌وه كرد، له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری هه‌مان ساڵ تووشی پێكان بوو، دواتر پێكان له دوای پێكان به‌رۆكی گرتووه و ئاستی دابه‌زیوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنانه‌ی ئه‌ی بی سی، زیدان ده‌زانێت زه‌حمه‌ته به خێرایی ئاستی هازار بگه‌ڕێته‌وه ئاستی پێشووی، بۆیه پلانێكی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر یاریزانه‌كه بكات.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، زیدان ئه‌وه ده‌زانێت هازارد پێویستی به‌وه هه‌یه زیاتر به‌شداریی یارییه‌كان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی بگه‌ڕێته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش پلانی هه‌یه له یارییه‌كانی داهاتوودا كاتی زیاتر به‌شداری به هازارد بكات، بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی په‌یژه‌یی بگه‌ڕێنێته‌وه ئه‌و ئاسته‌ی، كه پێی ناسرابوو.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، زیدان له یارییه‌كانی رابردووی به‌رامبه‌ر ئۆساسۆنا و بیلباو له سه‌ره‌تاوه به‌شداریی به هازارد كرد، هه‌رچه‌نده یاریزانه نه‌یتوانیوه وێنایه‌كی ئه‌رێنی له باره‌ی ئاستی خۆی پێشان بدات، به‌ڵام زیدان بڕیاری داوه له یارییه‌كانی داهاتووشدا پشتی پێ ببه‌ستێت.
به‌م دواییه به هۆی ئاستی خراپییه‌وه، ره‌خنه‌ی زۆر ئاراسته‌ی یاریزانه به‌لجیكییه‌كه كراوه، به تایبه‌تی دوای یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر بلیلباو له جامی سوپه‌ری ئیسپانیا.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، زیدان وای ده‌بینێت، ته‌نیا مه‌شقكردن به‌س نییه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هازارد و كاریگه‌ربوونی له یارییه‌كاندا، بۆیه پلانی ئه‌وه‌یه له یارییه‌كانی داهاتوودا به لای كه‌م 70 خوله‌ك یاریی پێ بكات.
ئیدین هازارد له‌م وه‌رزه‌دا له 10 یاریدا به‌شداری كردووه به كۆی گشتی 486 خوله‌ك، تێیدا دوو گۆڵی كردووه، وه‌رزی رابردووش له 22 یاریدا به‌شداربوو، ته‌نیا یه‌ك گۆڵی كرد و 3 پاسی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌شی داوه، كه ئه‌م ژمارانه‌ش شایه‌ن به ئاست و ناوباتگی یاریزانه‌كه نین، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێت به ئاستی یاریزانه‌كه، كاتێك له چێڵسی یاریی ده‌كرد، یان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا یاریی ده‌كات.