قایمقامی كۆیه ڕای ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ری هه‌ڵگرتنی ته‌واوی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی شارۆكه‌كه هه‌یه به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر كاره‌با بكرێ به كارتی زیره‌ك و كاتی دانه‌وه‌یشی زیاتر بكرێ. هه‌روه‌ك دووپات ده‌كاته‌وه كه به‌شێكی زۆری موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی كۆیه پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی ڕێنوێنی سه‌لامه‌تی نین.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 18ی كانوونی دووه‌م، یوسف كلكانی قایمقامی كۆیه، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، موه‌لیده‌كانی كۆیه پابه‌ندی ڕێنوێنی سه‌لامه‌تی نین و هه‌موویان ئاگه‌دار كراونه‌ته‌وه كه تا به‌روارێكی دیار كرا‌و پابه‌ند بن.
موه‌لیده‌كانی كۆیه پابه‌ندی ڕێنوێنی سه‌لامه‌تی نین
ڕوونیشی كرده‌وه كه نووسراوێكمان كردووه كه له كۆیه ئه‌گه‌ری نه‌هێشتی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان هه‌یه ئه‌گه‌ر كاره‌بای نیشتمانی زیاد بكرێ یان بكرێ به كارتی زیره‌ك، بۆیه له‌و قۆناغه‌ی ئێسته موه‌لیده‌كانیش ناچارنین كه ڕێنوێنییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن و چاره‌نووسیان دیار نییه.
كۆیه 52 كیلۆمه‌تر له شاری هه‌ولێره‌وه دووره و بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاتانه‌ی كاره‌بای نیشتمانی نییه زیاتر له 50 موه‌لیده‌ی ئه‌هلی كار ده‌كه‌ن و كاره‌بای هاووڵاتییان دابین ده‌كه‌ن.
كۆیه/ باوه‌ڕ كه‌ریم