یانه‌ی چێڵسیی ئینگلیزی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئێرلیگ هالاندی یاریزانی بۆروسیا درۆتموند، ركابه‌ریی یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌كات، كه ئه‌وانیش نیازی به‌ده‌ستهێنانی یاریزانه‌كه‌یان هه‌یه.
گۆڤاری زه ئه‌تلانتیكی ئه‌لیكترۆنی ئه‌مڕۆ بڵاوی كرده‌وه، هالاندی نه‌رویجی، له سه‌رووی ئامانجه‌كانی یانه‌ی چێڵسیی له‌نده‌نییه بۆ هاوینی داهاتوو، بۆ ئه‌وه‌ی ریزه‌كانی به‌هێز بكات و له ته‌ك تیمۆ ڤێرنه‌ری ئه‌ڵمانی یاریی بكات.
هالاند ته‌مه‌نی 20 ساڵه و گۆڵكاری یانه‌ی دۆرتموندی ئه‌ڵمانییه، گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ش تا ساڵی 2024 واژۆ كراوه، به‌ڵام به گوێره‌ی زانیاریی سه‌رچاوه‌كه، خاڵێك له گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌یه، رێگه‌ی پێده‌دات له ساڵی 2022 یانه‌كه جێبهێڵێت.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، چێڵسی ئاماده‌یه زیاتر له 75 ملیۆن یۆرۆ بداته دۆرتموند، كه پێیان وایه ئه‌و بڕه‌پاره‌یه بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له یاریزانه‌كه دیاریی كراوه.
هاوكات هالاند ئامانجی هه‌ریه‌كه له یانه‌كانی ریال مه‌درید و مانچێسته‌ر سیتییشه.
هانز یواخیم فاتسكه، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری یانه‌ی دۆرتموند، به دووری ده‌زانێت به‌م زووانه ده‌ستبه‌رداری هالاند ببن و له‌م باره‌یه‌وه گوتوویه‌تی "هالاند و مینۆ رایۆلای به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی، ده‌زانن سه‌باره‌ت به ئێمه ئه‌وان مانای چین".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی دۆرتموند ئامۆژگاری هالاندیش ده‌كات، كه هێشته پێویستی به كاته، بۆ ئه‌وه‌ی له دۆرتموند پێشكه‌وێت و ببێته ئه‌ستێره‌یه‌كی جیهانی.
ئێرلینگ هالاندی نه‌رویجی له سه‌ره‌تای ساڵی 2020 له یانه‌ی رێدبول سالزبۆرگی نه‌مساییه‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی دۆرتمونده‌وه كرد.