فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی سلێمانی و رێكخراوه‌كانی ژینگه‌پارێز و پۆلیسی دارستان و ژینگه له سنووری شاره‌دێی ناڵپارێزی سه‌ر به پێنجوێن سه‌دان كهویان ئازاد كرد.
مه‌ریوان قادر، به‌رپرسی هۆبه‌ی راگه‌یاندنی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی سلێمانی، به"وشه"ى راگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی سلێمانی و بایه‌خدانى زیاتر به ژینگه‌ی كوردستان و جوانكردنی ژینگه، به پێویستمانزانى ژماره‌یه‌ك باڵنده‌ی كێوی و به‌تایبه‌تیش كه‌و به‌ڕه‌ڵا بكه‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی، له ماوه‌ى ئه‌مساڵدا، ئه‌وه زیاتر له پێنج جاره، چه‌ندان باڵنده‌ی كێوی ئازاد بكه‌ین و به‌رده‌وامیش ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و باڵنده كێویانه‌ی كه ده‌ستبه‌سه‌ركراون، ئێمه ئازادیان بكه‌ینه‌وه.
ئاماژه‌ی دا، ئه‌و كاره ئه‌ركێكی نیشتمانییه و هه‌ر كه‌سێكیش زیان بگه‌یه‌نێت به باڵنده كێوییه‌كان، ئه‌وا ئێمه وه‌ك لایه‌نی پێوه‌ندیدار ده‌یانگرین و ڕووبه‌ڕووی یاسایان ده‌كه‌ینه‌وه.
به‌ختیار عه‌لی، جێگری سه‌رۆكی رێكخراوی مله‌كه‌وه بۆ پاراستنی ژینگه له پێنجوێن، به"وشه"ى راگه‌یاند، دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سلێمانییه‌وه هه‌ڵمه‌تێكى ئازادكردنى باڵنده كێوییه‌كان و به تایبه‌تیش كه‌و ده‌ستی پێ كرد، ئێمه‌ش وه‌ك تاكه رێكخراوى ژینگه‌یی سنوورى شارۆكه‌ى پێنجوێن، به‌خۆشحاڵییه‌وه، هاوكاریمان كردن.
ئاماژه‌ی دا، به‌رپرسانى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سلێمانى، ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه له‌م هه‌ڵمه‌ته‌یاندا و له‌سنوورى چه‌ند شاره‌دێ و شارۆكه‌یه‌كى سنوورى پارێزگاى سلێمانى، تا ئێسته 100 كهویان ئازادكردووه.
شایه‌نى باسه، به‌هۆى هاتنى شه‌پۆلێكى توندى به‌فربارین و سه‌رماوه له سنوورى شارۆكه‌ى پێنجوێن و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى تری پارێزگاى سلێمانى، هه‌رچه‌نده به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ژینگه‌دۆستان و پۆلیسى دارستان و ژینگه‌وه، جه‌خت له ڕه‌وانه‌كردنى ئاژه‌ڵ و باڵنده كێوییه‌كان ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام هێشتا زۆرێك له هاووڵاتیان بێ گوێدان به به‌ها مرۆیی و ژینگه‌یی و نیشتیمانییه‌كان، ڕاو ده‌كه‌ن.
پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنى