كیلیان ئیمباپێی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فڕه‌نسی، جارێكی تر گومانی خسته‌سه‌ر داهاتووی خۆی له یانه‌كه‌یدا، دوای ئه‌وه‌ی له یاریی رابردووی تیپه‌كه‌ی به تووڕه‌ییه‌وه ده‌ركه‌وت.
شه‌مووی رابردوو پاریس سانجێرمان به 1-0 گۆڵ له ئانژێی برده‌وه، به‌ڵام له یارییه‌كه‌دا ئیمباپێ به تووڕه‌ییه‌وه ده‌ركه‌وت.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ئیمباپێ ساڵی 2021ی به شێوه‌یه‌كی باش ده‌ست پێ نه‌كرد و ئه‌وه‌ی پێشكه‌ش نه‌كرد، كه لێی چاوه‌ڕێ ده‌كرا، هه‌ربۆیه دووچاری ره‌خنه‌ی زۆر بووه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌و ئاسته نزمه‌ی تێیدا ده‌ركه‌وتووه.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی، ئیمباپێ كاتێك له یارییه‌كه‌دا له خوله‌كی 79 گۆڕانكاری پێكرا، تووڕه‌ییه‌كی زۆری پێوه دیاربوو، زۆر به هێواشی له یاریگه هاته ده‌ره‌وه.
رۆژنامه‌كه له باره‌ی داهاتووی ئیمباپێ شیكردنه‌وه‌ی كردووه، كه پێده‌چێت ئێسته له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی دڵخۆش نه‌بێت، هه‌رچه‌نده توانیویه‌تی 14 گۆڵیش له‌م وه‌رزه‌دا تۆمار بكات.
ئیمباپێی 22 ساڵان، گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس تا ساڵی 2022 واژۆ كراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه به بێزاری بمێنێته‌وه، بۆی هه‌یه هه‌وڵی رۆیشتن له یانه‌كه بدات.
هاوكات ئه‌مڕۆ لیۆناردۆی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشیی یانه‌ی پاریس سانجێرمان، رای گه‌یاند، ئه‌وان له ئیمباپێ و نه‌یمار ناپاڕێنه‌وه تا له یانه‌كه‌دا به‌رده‌وام بن.
ریال مه‌دریدی ئیسپانی ماوه‌یه‌كی زۆره سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر ئیمباپێ و هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ده‌دات، ئێسته‌ش به‌رده‌وام ده‌نگۆی ئه‌وه‌یه هه‌یه یاریزانه فڕه‌نسییه‌كه ده‌چێته یانه‌ی شاهانه.