هاتوچۆ له سنووری حاجی ئۆمه‌ران بۆ ئێران ئاسایی بووه‌وه و ئێسته ڤیزای ئێران له نێوان 20 بۆ 30 هه‌زار دیناری عێراقییه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 18ی كانوونی دووه‌م، سیروان حوسێن گوته‌بێژی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران، به "وشه"ی راگه‌یاند، هاتوچۆی هاووڵاتییان به مه‌به‌ستی گه‌شتیاری بۆ ئێران ئاسایی بووه‌ته‌وه و خه‌ڵك ده‌توانن به رێی وه‌رگرتنی ڤیزه ڕوو له ئێران بكه‌ن.
زیاتر گوتی، هه‌ر كه‌سێك نیازی سه‌ردانی ئێرانی هه‌بێ، له شار و شارۆكه‌كان داوای ڤیزا له نوسینگه‌كان ده‌كات و به پشكنینی كۆرۆناوه وه‌ری ده‌گرێ.
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه هه‌ر گه‌شتیارێك یا هه‌ر كه‌سێك بۆ سه‌ردانی ئێران له به‌رانبه‌ر پێدانی ڤیزا 20 بۆ 30 هه‌زار دیناریان لێ وه‌رده‌گیرێ.
ئێران له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان سێ ده‌روازه‌ی فه‌رمی و شه‌ش ده‌روازه‌ی نافه‌رمی هه‌یه كه كاروباری بازرگانی و گه‌شتیاری ده‌كه‌ن، ساڵانه به‌های ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌م ده‌روازانه نزیكه‌ی شه‌ش ملیار دۆلاره و ئێسته.
حاجی ئۆمه‌ران/ موڕشید برادۆستی