خه‌لووسی ئاكار وه‌زیری به‌رگری توركیا دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی به‌غدای كرد، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر گه‌یشته فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ خه‌لووسی ئاكار سه‌ردانی به‌غدای كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا كۆبوویه‌وه و به‌شێكی سه‌ره‌كی ته‌وه‌ری سه‌ردانه‌كه‌یشی گفتوگۆبووه له‌سه‌ر ره‌وشی ته‌ناهیی ناوچه‌كه.
سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاندبوو كه خه‌لووسی ئاكار چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌ی گرنگ له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات.
وه‌زیری به‌رگری توركیا ساڵی 2018 پۆسته‌كه‌ی وه‌رگرتووه و یه‌كه‌مجاره به‌فه‌رمی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، به‌ڵام له چه‌ندان كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان گفتوگۆی كردووه.