لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر، به مه‌به‌ستى به‌ده‌ستهێنانى پشتگیریى وه‌زیره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پلانى سه‌ردانیكردنى بۆ وه‌زاره‌ته‌كانى حكوومه‌ت ده‌ست پێ كردوه و وه‌زاره‌تى كاره‌با به نووسراوى فه‌رمى، پشتگیرى خۆیان بۆ پڕۆژه‌كه له‌گه‌ڵ سێ وه‌زاره‌ت نیشان داوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م، دلێر حسێن ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ده‌ستمان كردووه به پلانی سه‌ردانیكردنی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان به هاوكاری و له نزیكه‌وه وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان ببینین و پشتیوانی بۆ پڕۆژه‌ی هه‌ر سێ ئه‌نجوومه‌نه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و پارێزگاری هه‌له‌بجه، به‌ده‌ست بێنین تا به هه‌موو لایه‌ك بتوانین قورسایی سه‌ر شانی فه‌رمانبه‌ران كه‌مێك سووك بكه‌ین.
ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌ڵێت، وه‌زاره‌تی كاره‌با پشتگیری خۆی به نووسراو ده‌ڕبڕیوه و ڕه‌زامه‌ند بووه فه‌رمانبه‌ران قه‌رزه‌كانی كاره‌با به چه‌كی پاشه‌كه‌وت بده‌نه‌وه، هه‌ریه‌كه له وه‌زیره‌كانی ژینگه و په‌روه‌رده و كشتوكاڵ، له‌میانه‌ی سه‌ردانیكردنیان، به‌زاره‌كی پشتگیری پڕۆژه‌كه‌یان كردووین و به‌ڵێنیان داوه له هه‌فته‌ی ئاینده‌دا به نووسراوی فه‌رمی، وه‌ڵامی ئه‌نجوومه‌ن بده‌نه‌وه.
ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌ڵێت، ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین و له ڕۆژانی داهاتووش سه‌ردانی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كه‌ین.
پڕۆژه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر بۆ دانه‌وه‌ى قه‌رزى كرێ و كاره‌با و نیشته‌جێبون و چه‌ند ته‌وه‌رێكى تر له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌نگى له‌سه‌ر درا و به كۆى ده‌نگ په‌سه‌ند كرا، دواتر هه‌ریه‌كه له ئه‌نجوومه‌نه‌كانى سلێمانى و دهۆك و پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه پشتگیریان بۆ پڕۆژه‌كه ده‌ربڕى.