هه‌موومان ئه‌وه ده‌زانین كه سه‌گ یه‌كێكه له گیانه‌وه‌ره هه‌ره به‌وه‌فاكان به‌رانبه‌ر به مرۆڤ و له درێژایی مێژووه‌وه یاوه‌رێكی نزیكی مرۆڤ بووه، به‌ڵام له‌وانه‌یه زۆر بن ئه‌وانه‌یشی پرسیویانه بۆچی سه‌گ بووه‌ته دۆستی مرۆڤ و گیانه‌وه‌ره‌كانی تر نا، به تایبه‌ت گورگ، چونكه گورگ و سه‌گ یه‌ك ڕیشه‌یان هه‌یه.
چیرۆكه‌كانی وه‌فاداری
سه‌گ به‌رانبه‌ر به مرۆڤ زۆرن و كۆتاییان نایه‌ت، ئه‌و ئاژه‌ڵه له به‌ره‌به‌یانی مێژووه‌وه تا ئه‌مڕۆ كه مرۆڤ گه‌یشتووه‌ته سه‌ر هه‌ساره‌كان و پێشكه‌وتووترین ته‌كنه‌لۆجیای له‌به‌رده‌سته، سه‌گه‌كان ده‌سبه‌رداری مرۆڤ نه‌بوون و له زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كان هه‌ر له نزیكی مرۆڤه‌وه ده‌ژین و هۆگری مرۆڤه‌كان ده‌بن و وه‌فا و سۆزێكی بێ‌سنوور و له ڕاده‌به‌ده‌ر بۆ مرۆڤ ده‌نوێنن.
كاتێك له زانستی ئاژه‌ڵناسی و زینده‌وه‌ران ده‌كۆڵینه‌وه، ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه كه سه‌گ و گورگ یه‌ك ڕه‌چه‌ڵه‌ك و ڕیشه‌یان هه‌یه و بگره سه‌گه‌كان تیره‌یه‌كن له ئاژه‌ڵی گورگ و به درێژایی مێژوو گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه و دواتر به ناوێكی تر جیا له گورگ ناو نراون و له نزیكی مرۆڤ ماونه‌ته‌وه.
زانایان له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ده‌شێ به سه‌گ بگوترێ "زڕ گورگ" واته ئاژه‌ڵێك كه له ڕه‌چه‌ڵه‌كی خۆی كه‌مێك دوور كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌وهۆیه‌وه جه‌سته و سه‌ر و قاچ و ددانه‌كانیان بچووكترن له گورگ و ئه‌مه‌یش یارمه‌تیده‌ر بووه تا له نزیك مرۆڤ بمێننه‌وه.
ڕه‌چه‌ڵه‌كی هه‌ردوو ئاژه‌ڵه‌كه یه‌كه و نهێنی هۆگربوونی سه‌گ به مرۆڤ و ده‌سبه‌ردرابوونی سیفاته‌كانی گورگ له كۆنه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه
ئه‌و ئه‌نجامه به هه‌ڕه‌مه‌كی نییه و زانایان به شیكردنه‌وه‌ی دی ئێن ئه‌ی سه‌گ و گورگ گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه و به‌ڵگه‌ی زانستی حاشاهه‌ڵنه‌گریان دۆزیوه‌ته‌وه، كه‌واته هه‌ر چۆنێك بێ، سه‌گ و گورگ یه‌ك ڕیشه‌یان هه‌یه، بۆچی گورگ دوژمنی مرۆڤه و سه‌گ زۆرترین وه‌فای بۆ مرۆڤ هه‌یه؟
زانایانی فینلاند له‌وباره‌وه بیردۆزێكی گونجاویان بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره دۆزیوه‌ته‌وه و ده‌ڵێن، گورگه به‌ڕه‌لاكان به درێژایی مێژوو به‌رده‌وامبوون له خواردنی گیانه‌وه‌ران و مرۆڤ، به‌ڵام گورگی بۆر كه به باوكی سه‌گ داده‌نرێت، له زووه‌وه واته له‌وكاته‌ی گورگ بووه له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه ماڵی كراوه، ئه‌و جۆره گۆشت و خواردنانه‌یشی پێدراوه، كه مرۆڤ به گونجاو و پێویستیان زانیوه، له ئه‌نجامی جیاوازی خواردنه‌وه گۆڕانكاری له دی ئێن ئه‌ی گورگی بۆر دروستبووه و دواجار بوون به سه‌گ.
له‌باره‌ی هۆی ماڵیبوونی گورگی بۆریش بۆ مرۆڤ، زانایانی فینلاند ده‌ڵێن، مرۆڤ له سه‌ره‌تا هێنده هۆگری خواردنی گۆشت نه‌بووه و به تایبه‌ت دوای دۆزینه‌وه‌ی كشتوكاڵ، بۆیه گۆشتێكی زۆریان ده‌ست ده‌كه‌وت له ڕێی ڕاوكردن و به گورگی بۆریان ده‌دا، یان ئه‌و به‌شه‌ی ده‌یانخوارد و ئه‌وه‌ی تر ده‌درا به گورگ، جگه‌له‌وه‌یش گورگی بۆر ڕاهێنرا كه ته‌نیا گۆشت نه‌خوات و خواردنی تر جیا له گۆشت بخوات، ئه‌مه‌یش گۆڕانكاری له جیناتی دروست كرد.
هه‌ر به‌مشێوه‌یه و به‌هۆی به‌خێوكردن و ئاگا لێبوونه‌وه گورگی بۆر ته‌مبه‌ڵ بوو و توانای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ دارستان و به ته‌نیا ژیان نه‌بوو، بۆیه وه‌چه دوای وه‌چه ته‌مبه‌ڵتر و گۆڕانكاری گه‌وره‌تری به‌سه‌ردا هات و بوو به هاوڕێ و یاوه‌ری مرۆڤ، بێ مرۆڤ ناتوانێ پێویستییه‌كانی خۆی به ته‌واوی ده‌سته‌به‌ر بكات، واته پێوه‌ندییه‌كه له پێویستییه‌وه دروست بووه، گورگی بۆر یان سه‌گی ئێسته به گشتی، مرۆڤ به بوونه‌وه‌رێكی باڵاتر له‌خۆی ده‌بینیت، به‌وهۆیه‌وه به‌رپرسیاریه‌تی ژیانی خۆی ده‌خاته ئه‌ستۆی مرۆڤه‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌یشه وایكردووه كه له هه‌موو گیانه‌وه‌رێك زیاتر سۆز و وه‌فای بۆ مرۆڤ هه‌بێت.
زۆربه‌ی توێژینه‌وه‌كانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه سه‌گ یان گورگی بۆر یه‌كه‌م ئاژه‌ڵ بووه له مێژووی مرۆڤایه‌تی، كه دۆستایه‌تی و هۆگری له‌گه‌ڵ مرۆڤ دروست كردووه و به‌رده‌وام پێ به پێ له‌گه‌ڵ مرۆڤ هه‌نگاوی ناوه.
زانایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه سه‌گ له بنه‌ڕه‌تدا گورگ بووه و گۆڕانكاری له‌جیناتی دروستبووه و به گوێره‌ی زه‌مه‌ن بووه‌ته ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی ئێسته پێی ده‌گوترێت سه‌گ
كاتی ئه‌و جۆره پێوه‌ستبوونه‌ی مرۆڤ و سه‌گ یان گورگی بۆر به یه‌كتره‌وه بۆ سه‌رووی 40 هه‌زار ساڵ پێش ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌و كاته‌وه گورگی بۆر گه‌شه‌ی كردووه و گۆڕانكاری له جیناتی دروستبووه و ورده ورده هاوشێوه‌ی سه‌گی ئه‌مڕۆی لێهاتووه و شاره‌زایان نایشارنه‌وه كه ئێسته گۆڕانكاری له جیناتی سه‌گ به‌رده‌وامی هه‌یه.
به گشتی پرۆسه‌ی هۆگربوونی سه‌گ به مرۆڤه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای خۆراك بووه كه مرۆڤ به سه‌گی داوه، جیا له‌وه‌یش پێویستی مرۆڤ بووه، بۆ ئاژه‌ڵێك كه هاوڕێی بێ و ببێت به پارێزه‌ری له كاتی پشوودان و ئارامی، له هێرشی ئاژه‌ڵه دڕنده‌كانی تر، كه ئه‌مه‌یش سوودوه‌رگرتنی دوو لایه‌نه بووه له یه‌كتر و تا ئه‌مڕۆیش به‌رده‌وامی هه‌یه.