له دوایاریی گه‌ڕی 18ی سێریا ئه‌یی ئیتالیا، زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی ئه‌ستێره‌ی سوێدی، به تۆماركردنی دوو گۆڵ، یانه‌ی میلانی له ركابه‌ره‌كانی دوورخسته‌وه.
ئه‌ی سی میلان شه‌وی رابردوو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا به ئه‌نجامی 2-0 گۆڵ له یانه‌ی كالیاریی برده‌وه، له‌و یارییه‌ی كه له‌سه‌ر یاریگه‌ی سێردینا به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ی میلان، زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ له خوله‌كه‌كانی 7 و 52 تۆماری كرد، كه ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان به په‌ناڵتی بوو.
هه‌روه‌ها له یارییه‌كه‌دا یاریزانی میلان ئالێكسیس سالیمایكیرسی به‌لجیكی له خوله‌كی 74 به كارتی سوور ده‌ركرا.
به‌م بردنه‌وه‌یه میلان له پێشه‌نگی خولی ئیتالیا ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده 43 خاڵ و 3 خاڵ له نزیكترین ركابه‌ری دووركه‌وته‌وه، كه ئینته‌رمیلانه.