یانه‌ی هه‌ولێر له نووسراوێكدا بۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، داوای سڕینه‌وه‌ی كارتی سووری یاریزانێكی یانه‌كه‌ی ده‌كات و بڕیاره‌كه به ناهه‌ق ده‌زانێت.
له‌م باره‌یه‌وه رێبین ره‌مزی به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی هه‌ولێر، به وشه سپۆرتی گوت: "ئه‌مڕۆ سێشه‌م یانه‌كه‌مان به نووسراوێكی فه‌رمی داوای له ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كاتیی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق و لێژنه‌ی ناوبژیوانانی فیدراسیۆنه‌كه كرد، كارته سووره‌كه‌ی یاریزان ئێرتۆنی به‌ڕازیلی ھه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه، چونكه پێمان وایه یاریزانه‌كه شایه‌نی كارتی سوور نه‌بوو، كه له یاریی رابردووی تیپه‌كه‌مان وه‌ری گرت".
له یاریی نێوان ھه‌ردوو یانه‌ی قوه جوییه و ھه‌ولێر، كه یه‌كشه‌می رابردوو له به‌غدا كرا، ناوبژیوانی یارییه‌كه له خوله‌كی 80 كارتی زه‌ردی دووه‌م و كارتی سووری به‌ڕووی یاریزانی پیشه‌گه‌ری یانه‌ی ھه‌ولێر ئێرتۆنی به‌ڕازیلی به‌رزكردووه.
رێبین ره‌مزی هه‌روه‌ها گوتی: "له‌گه‌ڵ نووسراوه فه‌رمییه‌كه، گرته‌ی ڤیدیۆیی رووداوه‌كه بۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێ هاوپێچ كراوه و داوامان كردوه سزاكه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و رێگه به یاریزانه‌كه بدرێت له یاریی داهاتووی یانه‌ی هه‌ولێر بتوانێت به‌شداریی بكات.
یانه‌ی هه‌ولێر یاریی داهاتووی له خولی نایابی عێراق به‌رامبه‌ر یانه‌ی حدووده، كه له گه‌ڕی 15ی خوله‌كه هه‌ینیی داهاتوو له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یانه‌ی هه‌ولێر ئێسته له ریزبه‌ندی خولی عێراق له پله‌ی 11یه و 17 خاڵی هه‌یه.